لە دیمەنێکی سەرسوڕهێنەردا کە پێشینەی نییە، وێنەگرێك لە ئیتاڵیا دیاردەی بەردبارینێکی چڕی لە یەکێك لە شارۆچکەکان وێنەگرتووە، بەردبارینەکەش لە دوای تەقینەوەی بوڕکانی "ئیتینا" لە دوورگەی "صقلیە" بووە.
بە گوێرەی پێگەی ئەلیکتڕۆنی "ArabiaWeather"، بوڕکانەکە بەردی ناو زەوی بۆ بەرزی چەندین کیلۆمەتر فڕێداوە، پاشان بەهۆی هێزی هەواوە بەردەکان بەسەر چەند گوندێکی شارۆچکەیەکی ئیتاڵی داباریوون، کە دیاردەی لەو جۆرە لەو سەردەمەماندا تۆمارنەکراوە.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لەسەر "یوتیوب" بڵاوکراوەتەوە، دیاردەی بەردبارینەکە تۆمارکراوە، لە بەشێکیشیدا چەند کەسێك لەسەر شەقامەکان دەردەکەون کە بۆ خۆپاراستن، چەتریان هەڵگرتووە.
بۆ بینینی گرتە ڤیدیۆییەکە، کلیك لێرە بکە.

إرسال تعليق