دەوترێت، ڕەشکە چارەسەرییە بۆ هەموو نەخۆشییەك تەنها مردن نەبێت، چونکە بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشی مەترسیدار لە نموونەی شێرپەنجەی پەنکریاس.
پزیشکەکانیش لە ئەنجامە سەرسوڕهێنەرەکانی بەکارهێنانی ڕەشکە دۆش داماون!، بەڵام بەلای ئێمەی موسڵمان گرنگییەکی تایبەتی خۆی هەیە، چونکە بەکارهێنانی ڕەشکە یەکێکە لە ئامۆژگارییەکانی پێغەمبەری خۆشەویستمان "دخ".
لە دوا تاقیکردنەوەکانی ڕەشکەدا کە لە چارەسەرکردنی تووشبووانی نەخۆشی شەکرەدا بەکارهێنرابوو، دەرەنجامی سەرسوڕهێنەری بە پسپۆڕان و پزیشکان بەخشیووە، کە چۆنییەتییەکەی لە خوارەوە لە دوو خاڵدا دەخەینەڕوو:
|| لە بەیانیان ئاو زۆر بخۆوە، ڕۆژانەش بۆ ماوەی (10) ڕۆژ جەستەت بە ڕۆنی ڕەشکە بشێلە، باشتریش وایە شەربەتی میوە لەگەڵ ڕۆنی ڕەشکەدا تێکەڵ بکرێت.
ئەو چارەسەرییەی لەسەرەوەدا ئاماژەمان بۆ کرد دووبارەی بکەوە تاوەکو ئەنجامەکەت دەستدەکەوێت، ئینشاڵا و پشت بە خوای گەورە شیفای خوداییت بۆ دێت.
إرسال تعليق