لە چوارچێوەی یارییەکانی پاشکۆی ئەوروپی بۆ گەیشتن بە مۆندیالی بەڕازیلی (2014)، یاری گەڕانەوەی هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئۆکرانیا لە پاریسی پایتەختی ڕووناکی بەڕێوەچوو.
لە یاری چووندا، ئۆکڕانییەکان بە ئەنجامی (2-0) براوە بوون، بۆی پێشبینییەکان لە سەرکەوتنی ئەواندا بوو بۆ گەیشتن بە مۆندیالی بەڕازیل و، زۆربەی چاودێرانی وەرزشی پێیانوابوو فەڕەنسا سەرناکەوێ بۆ مۆندیال، بە تایبەت کە پێشتر هیچ هەڵبژاردەیەك نەچۆتە مۆندیال کە لە یاری چووندا بەو ئەنجامە دۆڕا بێ، بەڵام فەڕەنسییەکان هەموو پێشبینییەکانیان هەڵوەشاندەوە و ئەنجامێکی مێژوویان تۆمارکرد.
فەڕەنسییەکان بە بڕوایێکی لەبننەهاتوو و وەکو جەنگاوەری ورەبەرز هاتنە ناو یاریگا و هەر لە سەرەتاوە کۆنتڕۆڵی یاریگایان کرد و، بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ ترسیان خستە دڵی یاریزانانی ئۆکڕانی و، هیوای گەیشتن بە مۆندیالیان گەشایەوە و، وەڵامی هەموو ئەوانەیان دایەوە کە سەرکەوتنی کەڵەشێرەکانیان بە موعجیزە ناوزەد کردبوو.
لە گێمی دووەمیشدا بە تۆمارکردنی گۆڵێکی دیکە، ئەنجامەکەیان بۆ (3-0) گۆڕی، ئەمەش بەس بوو بۆ وەرگرتنەوەی بلیتەکە لە ئۆکڕانییەکان بۆ گەیشتن بە مۆندیالی بەڕازیلی (2014).
بەڵێ، کەڵەشێرە فەڕەنسییەکان بە سەرکەوتنێکی مێژووییەوە دەچنە مۆندیالی بەڕازیل و، هیوای بەدەستهێنانی نازناوەکەیان هەیە، بۆ نا، لە کاتێکدا خاوەن مێژووێکی گەورەیە و، تیپێکی بەهێزی لە یاریزانی ئاستبەرزی بە توانای وەکو "ڕیبێری، بنزیما، ڤاڕان".. تاد.. دروستکردووە؟.

إرسال تعليق