Ads (728x90)

شیر یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی شێرپەنجەی گەدە
ئەنجامی توێژینەوەکان، کە لەلایەن زانا چینییەکانەوە ئەنجامدراوە، سەلماندوویانە کە چەندین پێکهاتەی دەگمەن لە شیری سروشتییدا هەیە، کە یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی شێرپەنجەی گەدە.

زانایان لە زانکۆی "ئیلان" ی چینی کە توێژینەوەکانیان ئەنجامداوە، دەڵێن، ئەوان توانیوییانە سێ ئینزیم لە پڕۆتینی "B lactoferricin" بدۆزنەوە.

وەکو زانراویشە، ئەو پڕۆتینە چەندین تایبەتمەندیی دژە ڤایرۆس و بەکتریای تێدایە، بێجگە لەوەش کە هاندەری کۆئەندامی بەرگری لەشە لە بەرەنگاربوونەوەی جۆرەها نەخۆشی جیاواز.

توێژینەوەکان ئەوەشیان ڕوونکردووەتەوە، کە ئینزیمی "B lactoferricin 25" پلەی مانەوەی خانە شێرپەنجەییەکان بە زیندوویی لە گەدە دادەبەزێنێت، بەڵام کاریگەرییەکەی تا ڕادەیەکی زۆر وابەستە بە کاتی خواردنەوەی و ئەو بڕەی بەکاردەهێنرێت بۆ خواردنەوە.

یەکێك لە بەشداربووانی توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، کە بەمزووانە دەتوانن دەرمانێکی کارا بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی گەدە بەرهەم دەهێنین.

إرسال تعليق