به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه له چوارچێوه و بۆته‌ی موعجیزه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و مه‌غزایه‌كی فره‌چه‌شنی دانسقه خۆی ده‌نوێنێ و، له‌و سۆنگه‌یه‌وه زۆرترین هزر و هێزی نووسین و شرۆڤه‌ی خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌كانی له سه‌ر گردبۆته‌وه و، شیكارهكانیش هه‌ر له‌و جوغزه‌دا چڕ و چڕتر ده‌بنه‌وه، لێ له ڕووانینێكی واقیعیانه و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌وه، ده‌بینین كه "هیجره‌ت" لهوساكه و له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه ته‌ژی بووه له ته‌مومژاویی و پڕاوپڕ بووه له ترسناكی ده‌رهاویشته و ده‌ركه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیعتیقادییهكان، پرۆسه‌یه‌كی بنیاتنه‌ری بێوێنه پێكدێنێت بۆ داڕشتنه‌وه و دامه‌زراندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆیی لێوان‌لێو له سه‌قامگیری و سه‌روه‌ربوونی دابونه‌ریته به‌رزه‌كان تیایدا، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تێكڕای مرۆڤایه‌تی، ئه‌ویش به ڕه‌چاوكردن و ڕه‌نگڕێژكردنی ڕوواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به ڕازاوه‌ترین نیشانه و خاڵه دره‌وشاوه‌كانی ئاكاربه‌رزی و ڕه‌وشتبه‌رزی و هه‌نگاونان و هه‌ڵكشان به‌ره‌و گیرسانه‌وه له ترۆپكی پێشكه‌وتن و، په‌یبردن به ئاسووده‌یی و ئاشنابوون به خۆشبه‌ختی ڕاسته‌قینه و ئه‌به‌دیانه، كه كۆی ئه‌مانه‌ش له ڕێی دینداریی و خواناسییهكی شاره‌زایانه و سهراپاگیریانه چه‌سپێندران، كه سه‌رمه‌شقی ئه‌و دینداری و خواناسییهش ئه‌و قوتابییه دلێر و دامه‌زراوانه‌ن، كه له مه‌ده‌رسه‌ی حه‌زره‌تی (محمد – د خ) ده‌سپێكی وانهكانییان به گۆشكردن به یه‌كتاپه‌رستی و خواپه‌رستییه‌كی پاك و باڵا ده‌ستیپێكرد.
چه‌مكی هیجره‌ت ئه‌گه‌ر چی لهوساكهدا قوڕسایی و پایه مه‌زنه‌كه‌ی به‌رجه‌سته‌تر و دوور مه‌وداتر خۆی ناساند، لێ له ئێستاش و تا ئه‌به‌د، مێژووه‌كه‌ی دهبریسكێ و، ناو و ناوبانگه‌كه‌ی ده‌دره‌وشێ و، له هزری هه‌ر تاكێكی موسڵماندا له هه‌موو سات و ده‌رفه‌تێكدا ئاماده‌گییه‌كی ته‌واو هه‌ستی پێده‌كرێت و له كردار و گوفتارهكانیدا به‌دیده‌كرێت و، وه‌كو داینه‌مۆ گیانی ئیمانیانه‌ی خۆبه‌خشین و خۆته‌رخانكردن بۆ به‌رزڕاگرتن و ڕاگرتنی به‌ها و باڵانسی به‌رزبووه‌وه و ده‌ستباڵای به‌رچاوی ئیسلام له هاوكێشه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان، ده‌خرۆشێنێ .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌فه‌رێكی دوور و درێژ و پڕ هه‌رواز و نشێو بوو، لێ هیجره‌ت گواستنه‌وه‌یه‌كی كاتی په‌یامی خودایی بوو له جوگرافیایه‌كی گڕگرتوو به نه‌فامێتی و دواكه‌وتوویی و دیكتاتۆرێتی، به‌ره‌و جوگرافیایه‌كی ڕه‌خساو و له‌بار بۆ خۆڕێكخستنه‌وه و ڕاپهرینهوهیهكی سهراپاگیرتری پڕ له وره و گڕوتینی ئیمانیانه، كه له‌وێوه نه‌خشه‌ی ڕاماڵین و ڕاوه‌دونانی ڕه‌چه‌ڵه‌كی ڕهگداكوتاوی به‌ره‌ی خراپه‌كاری و دوژمنكاری به هزر و هێزی بنیاتنه‌رانه و برهودهرانهی حه‌زره‌تی (موحه‌ممه‌د – د خ –) داڕێژرا، بۆ یه‌كه‌مینجاریش مۆمی ڕووناكبوونه‌وه‌ی ئاسۆ و ئاواتی دین و دونیای گرۆی مرۆڤایه‌تی له‌و ده‌ڤه‌ر و ده‌لاقه دیرۆكییهدا بۆ هه‌تایه داگیرسێندرا.
ئه‌و ڕووداوه ده‌نگدانه‌وه‌كه‌ی به ته‌نها بۆ زه‌مه‌ن و زه‌مانێكی كاتی نه‌بوو، به‌ڵكو درێژبوونه‌وه‌یه‌كی دیرۆكی ته‌ژی له مه‌زنێتی بۆ گێتی به‌دواداهات، كه له ئێستای چه‌رخ و وه‌رچه‌رخانی مێژووی مرۆڤایهتییشدا، سه‌رباری تاوسه‌ندنی ته‌وژمی دوژمنكاریی و قینهكارییهكی بێ‌مانا و بێبنه‌ما دژ به په‌یامه پیرۆزه‌كه‌ی خودا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ناسنامه و ناوبانگه‌كه‌ی دره‌وشاوه‌تر و پێگه‌كه‌ی قایمتر و دامه‌زراوتر ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا گه‌واهیده‌ر و بهڵگهداربوونی ئه‌و په‌یامه به زیندووێتی ده‌رده‌خات و، نوێبوونه‌وه و گه‌شبوونه‌وه‌ی پشكۆی نوورینی ئاماژه‌كانی پیشان ده‌دات.
هیجره‌ت به ته‌نها جووڵانه‌وه‌یه‌كی ئایینی نه‌بوو، به‌ڵكو تهكاندانهوه بوو به ڕه‌هه‌ند و ڕێبازه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و، نووسینه‌وه‌ی نوسخه‌یه‌كی بێوێنه بوو له مێژووێكی پڕشنگدار به تروسكایی سه‌ركه‌وتن و سهرهوهربوونی ویست و مه‌به‌سته خوداییه‌كان، ڕامان له ده‌لاله‌ت و ده‌رسه‌كانی هیجره‌ت ڕۆشنبوونهوهیهكی ڕاسته‌قینه به دڵ و ده‌روون ده‌به‌خشێت و، پێداچوونه‌وه‌یه‌كی وردی ڕابردووی به‌دوادادێت، كه مرۆڤ ناچار ده‌كات به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ خودی خۆی بكات و، دادپه‌روه‌رانه لێپرسینه‌وه له گه‌ڵ خۆی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ی پابه‌ندبوون و شوێنكه‌وتوویی خۆی بۆ ڕێبازه پیرۆزه‌كه‌ی هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی هه‌میشه داگیرساوی هیجره‌ت بۆ ده‌ربكه‌وێت و، ئیدی بازووی بوێری لێ هه‌ڵبكات و، له مه‌یداندا به كرده‌وه و به ئاره‌زوو و تامه‌زرۆییه‌كی له‌بن نه‌هاتوو ته‌رجه‌مه‌ی ده‌لاله‌ت و ده‌رسه مه‌زنه‌كانی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه ستراتیژییه بكات و، له جوانترین تابلۆی ژیاندا و بۆ هه‌موو خاوه‌ن زمانێكی تایبه‌ت و له چوارچێوه‌ی شاكارێكی باڵاوه، ئه‌و ڕۆژژمێره بریقه‌داره بنه‌خشێنێ.
نووسینی/ به‌ڕێوبه‌ری سایتی قه‌ڵه‌م پرێس (26/11/2011)

إرسال تعليق