Ads (728x90)

چۆنییه‌تی ناسینه‌وه‌ی هه‌نگوینی ئه‌سڵ و جیاكردنه‌وه‌ی له‌ هه‌نگوینی ساخته‌
له‌ ئێستادا ساخته‌كاری زۆر ده‌كرێت له‌ هه‌نگویندا، به‌ ته‌رزێك كه‌ ده‌ستكه‌وتنی هه‌نگوینی ئه‌سڵ زۆر زه‌حمه‌ت بووه‌، به‌ مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌ی هه‌نگوینی ئه‌سڵ و ساخته‌، ده‌توانن به‌و چه‌ند هه‌نگاوه‌ هه‌نگوینی ئه‌سڵتان ده‌ستبكه‌وێت و خۆتان له‌ هه‌نگوینی ساخته‌ به‌ دوور بگرن:

  1. سه‌رێكی كه‌وچك بخه‌ره‌ ناو هه‌نگوین، پاشان بیخه‌ره‌ به‌ر ئاگر، ئینجا دووری بخه‌ره‌وه‌ و وازی لێبهێنه‌ تاوه‌كو سارد ده‌بێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هات ئه‌وه‌ هه‌نگوینی ئه‌سڵه‌، ئه‌گه‌ر نا هه‌نگوینی ساخته‌یه‌.
  2. كه‌وچكێك هه‌نگوین وه‌ربگره‌ و له‌ مه‌سافه‌یه‌كی بڵند بیڕێژه‌، ئه‌گه‌ر پچڕ پچڕ نه‌بوو، ئه‌وه‌ هه‌نگوینی ئه‌سڵه‌، ئه‌گه‌ر نا هه‌نگوینی ساخته‌یه‌.
  3. دڵۆپێك هه‌نگوین وه‌ربگره‌ و ڕاسته‌وخۆ بیڕژێنه‌ سه‌ر خۆڵ، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خۆڵه‌كه‌ تێكه‌ڵ نه‌بوو، ئه‌وه‌ هه‌نگوینی ئه‌سڵه‌، ئه‌گه‌ر نا هه‌نگوینی ساخته‌یه‌.
  4. ده‌نكه‌ شكارته‌یه‌ك بێنه‌ و بیخه‌ره‌ ناو هه‌نگوین و ئینجا دایبگیرسێنه‌، ئه‌گه‌ر گڕی گرت ئه‌وه‌ هه‌نگوینی ئه‌سڵه‌، ئه‌گه‌ر نا هه‌نگوینی ساخته‌یه‌.
  5. هه‌نگوینه‌كه‌ بخه‌ره‌ ناو فرێزه‌ری سه‌لاجه‌ بۆ ماوه‌ی سێ تا چوار كاتژمێر، ئینجا هه‌نگوینه‌ بكه‌ ناو پیاڵه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر به‌ ئاسانی ڕژایه‌ ناو پیاڵه‌كه‌، ئه‌وه‌ هه‌نگوینی ئه‌سڵه‌، ئه‌گه‌ر نا هه‌نگوینی ساخته‌یه‌.
  6. كه‌وچكێكی گه‌وره‌ له‌ هه‌نگوین بڕژێنه‌ ناو ئاگر، ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی ڕه‌ش بوو و بۆنی شه‌كری لێ ده‌رچوو، ئه‌وه‌ هه‌نگوینی ساخته‌یه‌.

إرسال تعليق