لێکۆڵینەوەیەکی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، کە ئیزافەکردنی شیر بۆ ناو چا، پێدەچێت ببێتە هۆی کەمکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی و کاریگەری پارێزەرییەکەی لە نەخۆشییەکانی دڵ.
توێژەران ڕوونیانکردووەتەوە، کە خواردنەوەی چا یارمەتیدەرە بۆ جووڵە و خاوبوونەوەی خوێنبەرەکان، کە ئەمەش وا دەکات پەستانی خوێن بە شێوەیەکی باش بمێنێتەوە.
توێژەران ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، کە ئەو پڕۆتینانەی لەناو شیردا هەن و ناویان "بالکازینات" ە، کاریگەرییەکی پێچەوانەی کاریگەرییەکەی چای هەیە.
دکتۆرە "ماریۆ لۆرێنز" توێژەر لە بواری زیندەوەرزانی و بەشدار لە لێکۆڵینەوەکە دەڵێت، خواردنەوەی چا توانای خوێنبەرەکان لەسەر خاوبوونەوە و درێژبوونەوە بە شێوەیەکی ڕوون زیاتر دەکات و، بەراورد بە ئاویش خواردنەوەی چا یارمەتیدەرە بۆ ڕەوانەکردنی زیاتری خوێن، بەڵام بە ئیزافەکردنی شیر بۆ ناو چا، ڕێگری دەکات لەو کاریگەرییە بایۆلۆژییە.
ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە، کە چەند بەشۆکەیەك لەناو چادا هەن بەناوی "کاتیشینز" کە یارمەتیدەرن بۆ فراوانکردنی خوێنبەرەکان، ئەوەش لەڕێی دروستکردنی مادەیەكی کیمیاوی بەناوی "ئۆکسید نێتریك"، بەڵام بەشۆکەکانی "بالکازینات" کە لەناو شیردا هەیە، ڕێگری دەکات لە "کاتیشینز" کە مادە کیمیاوییەکە "ئۆکسید نێتریك" دروستبکات.
لێکۆڵینەوەکە ئامۆژگاری نەخۆشەکان دەکات کە شیر تێکەڵی ناو چا نەکەن، چونکە چا بە گرنگترین دژەئۆکسید دادەنرێت، ئەوەش بە ڕوونی لەو وڵاتانەدا بەدیار دەکەوێ کە چا زۆر دەخۆنەوە، بەوەی کە ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ لەوناویاندا کەمترە.
شایەنی باسە، لەبری ئیزافەکردنی شیر بۆ ناو چا، پزیشکەکان ئامۆژگاریمان دەکەن لیمۆ تێکەڵی ناو چا بکەین.

إرسال تعليق