لێکۆڵینەوەیەکی جیهانی کە تۆڕی "گۆد نێت" بڵاویکردووەتەوە، ڕیزبەندی وڵاتانی بە گوێرەی زیرەکی ئاشکرایکردووە، کە پێوەری زانستی بەناوبانگ "ئای کیو IQ" ی تێدا بەکارهێنراوە، ئەو هێما زانستییەش کورتکراوەی ڕستەی "Intelligence Quotient" یە، کە مەبەست لێی ئاستی مامناوەندی ڕێژەی زیرەکی هاوڵاتییانە.
بە گوێرەی پشتبەستن و کارکردن بەو پێوەرە، هەر کەسێك (100) پلە بەدەستبهێنێت بە زیرەك دەژمێردرێت، هەر کاتێکیش ڕێژەی پلەکە بەرزتر بوو، کەسەکە لە پلەی "بلیمەت" نزیكدەبێتەوە، لە ڕابردووشدا زانای بەناوبانگی جیهانی "ئەنیشتاین" (200) پلە بەدەستهێنابوو.
دوور لە هێمای پێوانەکردنی زیرەکی "ئای کیو IQ"، لێکۆڵینەوەیەك ڕێژەی مامناوەندی زیرەکی گەلانی جیهانی ئاشکراکردووە، کە وڵاتی عێراقی بە ڕێژەی مامناوەندی (87) پلە لە سەرلیستی وڵاتانی عەڕەبی داناوە، کە پێشەنگگرتنی عێراق لە ڕیزبەندی وڵاتە عەڕەبییەکان، وایکردووە عێڕاق پلەی (21) بگرێت لەسەر ئاستی جیهان.
هەر لە لیستی وڵاتانی عەڕەبییدا، کوێت بە (86) پلە لە پلەی دووەم دێت، یەمەنیش بە (85) پلە لە پلەی سێیەم دێت، هەریەك لە وڵاتانی ئەردەن و ئیماڕات و سعودیە و مەغریبیش لە ڕیزبەندییەکە لە یەکتر نزیکن، کە لە پلەی چوارەمن لەسەر ئاستی وڵاتانی عەڕەبی و لەسەر ئاستی جیهانیش لە نێوان (23-24) پلەدان.
لووتکەی ئاسیا و ئیتاڵیا
وڵاتی سەنگافورە بە (108) پلە پێشەنگی ڕیزبەندی ڕێژەی زیرەکی گرتووە، کە ئەو ڕێژەیەش لەسەر ئاستی جیهانییدا شتێکی سەرنجڕاکێشە، کۆریای باشوریش بە (106) پلە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکە دێت، یابانیش بە (105) پلە لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندییەکەدایە، لە پلەی چوارەمیش یەکەم دەرکەوتنی ئەوروپی و خۆرئاوایی دەبینرێ کە ئیتاڵیایە، کە هاوڵاتییەکانی (102) پلەیان بەدەستهێناوە، ئینجا وڵاتانی ئایسلەندا و مەنگۆلیا و سویسرا و نەمسا و چین لە لیستەکەدا دێن، کە ڕێژەی زیرەکی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە لە یەکتری نزیکە، کە لە دەوروبەری (100) پلەیە.
کوا وڵاتە زلهێزەکان لە کوێن؟!
وەکو دەردەکەوێ، هیچ پەیوەندییەك لە نێوان ڕێژەی مامناوەندی زیرەکی وڵاتێك و، لە نێوان پێشکەوتنی ئابووری و شارستانییەتی وڵاتێکی دیکەدا نییە، بۆ نموونە ئەوەتا مەنگۆلیا پلەی شەشەمی لەسەر ئاستی جیهانی گرتووە، لە دەمێکدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بەراورد بە زۆر لە وڵاتانی جیهان پاشەکشەی کردووە، بەوەی ڕێژەی مامناوەندی زیرەکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگاتە (98) پلە!، کە ئەوەش کەمترە لە ڕێژەی باشی جیهانی، ئیسپانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیاش هاوشانی ئەمریکا خاوەن (98) پلەی ڕێژەی مامناوەندی زیرەکین، ڕێژەی مامناوەندی زیرەکیش لە بەڕیتانیا گەیشتووەتە (100) پلە، ڕوسیاش بە ئەندازەی وڵاتە زلهێزەکان لە نزیك (97) پلەیە!.

إرسال تعليق