Ads (728x90)

مانای کیشوەرەکانی جیهان چییە؟
لە کیشوەری ئاسیاوە دەستپێدەکەین:

کیشوەری ئاسیا/ وشەی "ئاسیا" لە زمانی سنسکریتیەوە وەرگیراوە، کە مانای خۆر دەگەیەنێت یان ئەو وڵاتەی خۆری تێدا هەڵدێت.

کیشوەری ئەفریقیا/ دەوترێ وشەی "ئەفریقیا" بە پادشایەکی گەورە دەڵێن بەناوی "ئەفریقیش کوڕی سەیفی" کە حوکمی زۆربەی وڵاتە ئەفریقییەکانی کردووە، هەندێك سەرچاوەی دیکەش باسی ئەوە دەکەن کە "ئەفریقیا" بە "خوای ڕووبار" دەڵێن لەلای گەلانی ئەفریقیا.

کیشوەری ئوستوڕاڵیا/ مانای وڵاتی باشور دەگەیەنێت، سەرچاوەکەشی زمانی بۆلینیزییە.

کیشوەری ئەوروپا/ سەرچاوەکان جیاوازیان تێدایە دەربارەی بنچینەی ناولێنانەکە، سێ سەرچاوەش دیاریکراون، کە دووانیان "فینیقی" ن:

  1. یەکەم: ئەوە بە دروست دەزانێ کە "ئەوروپا" وشەیەکی فینیقییە، بەوەی ناوی کچی یەکێك لە پادشاکانی فینیقی بووە بەناوی "پادشا ئەجینۆر" کە کچەکە لەلایەن یۆنانییەکانەوە ڕفێنراوە و وەکو پیرۆز تەماشاکردنیش، وڵاتانی ئەوروپا بەناوی ئەوەوە کراوە.
  2. دووەم: ئەویش پێیوایە بە هەمان شێوە وشەیەکی فینیقییە، کە مانای وڵاتانی خۆرئاوا دەگەیەنێت، چونکە ئەو کات دەکەوتنە خۆرئاوای وڵاتانی فینیقی، وشەی خۆرئاواش لەلای فینیقییەکان واتای "خوا" دەگەیەنێت.
  3. سێیەم: پێیوایە وشەیەکی جەرمانییە، کە ئەوەش مانای وڵاتە بەرفراوانەکان دەگەیەنێت.

کیشوەری ئەمریکا "باکوور و باشوور"/ وشەیەکە دەدرێتە پاڵ دەریاوانی ئەمریکی "ئەمریکۆ فینسۆبیتشی" کە سەرکردایەتی هەڵمەتێکی گەورەتر لە هەڵمەتی :کریستۆڤ کۆلۆمبۆس" ی کرد و چەندین ناوچەی لەو کیشوەرە دۆزییەوە.

إرسال تعليق