فەرمانبەرانی کۆمپانیای زەبەلاحی گۆگڵ چەندین ئیمتیازاتی گەورەیان هەیە لە بەرامبەر کارکردنیان لەو کۆمپانیایەدا، یەکێك لەو ئیمتیازاتانە دابینکردنی ژەمە خواردنەکانە بە بێبەرامبەر، بێجگە لە دابینکردنی پزیشك بۆ چاودێریکردنیان لە ڕووی تەندروستییەوە، تەنانەت سەرتاش و ئاریشتکاریشیان بۆ دابینکراوە، هەموو ئەوانەش لە شوێنی کارکردن دەبن.
بەڵام وێڕای ئەو ئیمتیازاتە گرنگانەش، بەمدواییانە بەڕێوبەری سەرچاوە مرۆییەکان لە کۆمپانیای گۆگڵ "لازۆ بۆك" لە لێدوانێکییدا بۆ گۆڤاری "فۆربس" ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای گۆگڵ ئیمتیازاتی دیکەشی بۆ کارمەندەکانی زیاد کردووە بە مەبەستی دابینکردنی بژێوی ژیانیان تەنانەت لە پاش مردنیشیان.
بەوەی لە کاتی مردنی فەرمانبەرێکی کۆمپانیای زەبەلاحی گۆگڵ، هاوسەرەکەی بۆ ماوەی (10) ساڵ نیوەی مووچەی مانگانەکەی وەردەگرێ، هەر منداڵێکیشی تا دەگاتە قۆناغی خۆناسین "باڵقبوون" مانگانە بڕی (1000) هەزار دۆلاری ئەمریکی وەردەگرێ، ئەگەریش منداڵەکانی لە زانکۆ بخوێنن، ئەو بڕە پارەیەیان تاوەکو تەمەنی (23) ساڵی بۆ سەرف دەکرێ.
جێی باسە ئەو ئیمتیازە تازەیە لە ساڵی (2011) ەوە جێبەجێ دەکرێ بەڵام تاوەکو ئێستا بۆ ڕای گشتی خەڵك ئاشکرا نەکرابوو.

إرسال تعليق