ڕۆژنامەنووسێکی بەڕیتانی بەناوی “تۆم ستانداج”، لە کتێبێکییدا باسی ئەوەیکردووە، “فەیسبووك” میراتی شارستانییەتی ڕۆمانەکانە، واتە پێش نزیکەی دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر هەبووە!.
“تۆم ستانداج” ڕوونیکردووەتەوە، “فەیسبووك” شێوەیەکی نوێیە لە کلتوورێکی کۆن، کە پەیوەندی هەیە بە چەمکی تۆڕی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، یان گەیاندنی بیرۆکەیەك بۆ کۆمەڵێك خەڵك بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان و گفتوگۆکردن لەسەری بە شێوەیەکی بەرفراوان، کە ئەوەش سیستەمێکی پەیڕەوکراو بووە لەلای ڕۆمانەکان لەڕێی نووسینی بیروبۆچوون و ڕەخنەگرتن لە بابەت و کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان لەسەر دیوارە گەورەکانی یانەی کۆمەڵایەتی لە ڕۆما، کە هەموو خەڵك دەیانتوانی ئاگاداری ئەو بیروبۆچوون و ڕەخنەگرتنانە ببن و گفتوگۆکان بخوێننەوە.
“تۆم ستانداج” لە کتێبەکەیدا “نووسین لەسەر دیوار”، چەندین نموونەی مێژوویی دەخاتەڕوو، کە بەراوردیان دەکات بە تەکنەلۆژیای سەردەم.
شایەنی باسە “تۆم ستانداج” بە شارەزا لەو بوارە دادەنرێت و چەندین بەرهەمی دانراوی هەیە، کە ئیلهامبەخش بوونە بۆ توێژینەوە زانستییەکان لەسەر ژیری دەستکردا.

إرسال تعليق