Ads (728x90)

کامەیان پاکترن، پێیەکانی من یان ڕووخساری تۆ؟!
لە ئەوروپا، موسڵمانێك و جوولەکەیەك ڕووبەڕووی یەکتر دەوستنەوە و دەبێتە دەمەقاڵەیان، بەڵام موسڵمانەکە زیرەکانەتر لەگەڵی دەکەوێتە گفتوگۆ و بێدەنگی دەکات!.

ئەو مشتومڕەی نێوانیان لەو کاتەدا ڕوودەدات، کاتێك موسڵمانەکە لە شوێنی دەستشووشتن دەستنوێژ دەگرێت، لەناکاو کەسێکی جوولەکە پێیدەڵێ: ئێوەی موسڵمان پیسن!، ئەوەتا ئێوە پێیەکانتان لەو شوێنە پاکە دادەنێن کە ئێمە دەست و دەموچاومانی لێ دەشۆین!!.

موسڵمانەکە ژیرانە وەڵامی دەداتەوە و پێی دەڵێت: دە پێم بڵێ، تۆ لە ڕۆژێکدا چەند جار دەموچاوت دەشۆی؟!.. جووەکە تووشی سەرسوڕمان بوو......................!!، بەڵام هەر وەڵامیشی دایەوە: یەك جار لە بەیانیان، ئەگەریش پێویست بکا جارێکی دیکەش دەیشۆم!!.

موسڵمانەکە ئەوجارەیان ژیرانەتر و ئازایانەتر وەڵامی دەداتەوە و تەواو بێدەنگ و سەرزەنشت و ڕیسوای دەکات: ئێمە ڕۆژانە پێنج جار پێیەکانمان دەشۆین، دە پێم بڵێ، کامەیان پاکترن، پێیەکانی من یان ڕووخساری تۆ؟!.

إرسال تعليق