بوونی دوگمەی هێمای ویندۆز لەسەر کیبۆردی کۆمپیۆتەرەکەت، چەندین ئاسانکاری گرنگت بۆ دەستەبەر دەکات، لەوانەشە ئەو شتانە تازە بن بەلاتەوە، بۆیە لە سایتی قەڵەم پرێس ئاشناتان دەکەین بەو سوودە گرنگانە، بەو هیوایەی ببێتە مایە سوودمەندبوونتان:
- داگرتنی دوگمەی هێمای ویندۆز بۆ پیشاندان و بزرکردنی (START).
- داگرتنی دوگمەی هێمای ویندۆز + دوگمەی (BREAK) کە لە سەروو ژمارەکانەوەیە، پەنجەرەی مواسەفاتەکانی سیستەمی کۆمپیۆتەر پیشان دەدات.
- داگرتنی دوگمەی هێمای ویندۆز + دوگمەی پیتی (D)، شاشەی کۆمپیۆتەر پیشان دەدات.
- داگرتنی دوگمەی هێمای ویندۆز + دوگمەی پیتی (D)، هەموو ئەو پەنجەرانەی کۆمپیۆتەر بچووك دەکاتەوە کە کراوەن.
- داگرتنی دوگمەی هێمای ویندۆز + دوگمەی (SHIFT) + دوگمەی پیتی (D)، هەموو پەنجەرەکانی کۆمپیۆتەر گەورە دەکات.
- داگرتنی دوگمەی هێمای ویندۆز + دوگمەی پیتی (E)، پەنجەرەی ئامێری کۆمپیۆتەر دەکاتەوە.
- داگرتنی دوگمەی هێمای ویندۆز + دوگمەی پیتی (F)، بۆ گەڕان بەدوای فایل و فۆڵدەرەکان.
- داگرتنی دوگمەی (CTRL) + دوگمەی هێمای ویندۆز + دوگمەی پیتی (F)، بۆ گەڕان بەدوای ئاو ئامێرانە لەناو بازنەی تۆڕدان.
- داگرتنی دوگمەی هێمای ویندۆز + دوگمەی (F1)، بۆ خوێندنەوەی یارمەتیدەری ویندۆز.
- داگرتنی دوگمەی هێمای ویندۆز + دوگمەی پیتی (L)، بۆ قفڵدانی شاشەی کۆمپیۆتەر.
- داگرتنی دوگمەی هێمای ویندۆز + دوگمەی پیتی (R)، بۆ کردنەوەی پەنجەرەی (RUN).
إرسال تعليق