له یه‌كه‌مین پێشبڕكێی له‌و شێوه‌یه و، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێشبڕكێی دیاریكردنی شاجوانی جیهان كه خه‌جاڵه‌تباری كچان ده‌نوێنێت، كچه خوێندكاری نه‌یجیری "ئۆبابیی عائیشه ئه‌جیبۆلا" به شاجوانی باڵاپۆشان له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌ڵبژێردرا.
"ئه‌جیبۆلا" كه پسپۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ژنان و ئیسلامه، بۆ ئاژانسی "فڕانس پرێس" ی ڕاگه‌یاندووه، كه ده‌مانه‌وێت ده‌ریبخه‌ین، كه ئافره‌تی باڵاپۆشی موسڵمان خاوه‌ن به‌هره و جوانییه، باڵاپۆشیش هه‌رگیز ڕێگر نییه له به‌رده‌م هه‌ر چالاكییه‌ك.
پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی یه‌كه‌م پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی باڵاپۆشان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، "ئۆبابیی عائیشه ئه‌جیبۆلا" ده‌ستیكرده گریان و نوێژی سوپاسگوزاری كرد.
شایه‌نی باسه (20) كچی موسڵمانی باڵاپۆش له هه‌ریه‌ك له وڵاته‌كانی ئیران و نه‌یجیریا و مالیزیا و به‌نگلادیش و ئه‌نده‌نوسیا و بڕۆنای بۆ قۆناغی كۆتایی پێشبڕكێ شاجوانی باڵاپۆشان له ئه‌نده‌نوسیا هه‌ڵبژێردران، كه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له ژێر تاقیكردنه‌وه‌دا بوون بۆ ئاماده‌كردنیان له ڕووی ڕۆحییه‌وه، كاتێك له كاتژمێر (3:30) ی به‌یانی هه‌ڵده‌ستێنرانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی به‌یانی و وه‌رزشكردن و قوڕئانخوێندن.
ئه‌وه‌شی زۆر گرنگ بوو له پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی باڵاپۆشان ئه‌وه بوو، كه ته‌نها جوانی جه‌سته‌یی پێوه‌ر نه‌بوو، به‌ڵكو چه‌ندین پێوه‌ری گرنگتر دانرابوون بۆ دیاریكردنی شاجوانه باڵاپۆشه‌كه.
إرسال تعليق