ئەو وێنەیەی دەیبینن، بە باشترین وێنە دادەنرێت لە مێژووی پزیشکایەتییدا، تەنانەت بە یەکێك لە باشترین (100) وێنە دەژمێردرێت بە درێژایی مێژوو، هەروەکو گۆڤاری (ناشنال جیوگرافیك) باسیکردووە.
تێیدا دکتۆری پۆڵەندی (زبینیۆ ریلیگا) دەردەکەوێت لە پاش تەواوکردنی نەشتەرگەرییەکی چاندنی دڵ، کە نزیکەی (23) کاتژمێری خایاند.
وێنەکە لە ساڵی (1987) گیراوە، پاش نەشتەرگەرییەکی ئێکجار ورد و قوڕس کە کاتێکی زۆری خایاند، بەڵام ئەوەی زۆر سەرنجڕاکێشە لە وێنەکەدا، دەرکەوتنی پزیشکەکەیە بە شێوەیەك کە تەرکیزی تەواوی چاوەکانی خستۆتە سەر شاشەیەك کە لەلای ڕاستییەوە دانراوە بۆ چاودێریکردنی ڕەوشی نەخۆشەکە.
هەروەکو لە گۆشەی ڕاستی وێنەکەدا ژنە پەرستارێك بەدیار دەکەوێت کە بەهۆی ماندووبوونی بە درێژایی نەشتەرگەرییەکە، خەوتووە.
(زبینیۆ ریلیگا) سەبارەت بەو نەشتەرگەرییە دەڵێت: بەهۆی پەرۆشیم بۆ پاراستنی پیرۆزی پیشەکەم و، بە تەنگەوەبوونم بۆ ژیانی نەخۆشە، بۆ ساتێکیش پشتم لە شاشەکە نەکرد، هەمیشە چاوم بەسەریەوە بوو.
بەڕێزان، ئەوەی ئەو پزیشکە پێشکەشیکردووە لە قوربانیدان و لەخۆبردوویی و دڵسۆزیی بۆ کارەکەی، شتێکە (کەسابێکی زۆر زۆر کەم نەبێت) کەس بەرگەی ناگرێت، ئێستا لێرەدا پرسیارێکی زۆر گرنگ سەردەردێنێ، ئاخۆ ئێستا چەند پزیشکی ئاوامان هەیە؟!!

إرسال تعليق