Ads (728x90)

نهێنی وشەی (OK) چییە؟!
وشەی (OK) بووەتە بەشێك لە ژیانمان، کە ڕۆژانە بەکاریدەهێنین، بەڵام لە بنچینەدا ئینگلیزییە و باکگراوندێکی تایبەت بە خۆی هەیە، کە لەو بابەتەماندا تیشکی دەخەینە سەر.

بەڵێ لە بنچینەدا وشەی (OK) ئینگلیزییە، کە کورتکراوەی شاری "ئۆڵد کەندرهۆك ـ Old Kndrhok" ی ئەمریکییە، کە دەکەوێتە سنووری ویلایەتی "نیویۆرك" ی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو وشەیەش ددگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کە جارێکیان کوڕێکی خەڵکی ئەو شارە "ئۆڵد کەندرهۆك ـ Old Kndrhok" بەناوی "مارتن ڤان بۆد" خۆی پاڵاوت بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، "مارتن ڤان بۆد" لە هەڵمەتی بانگەشەی هدڵبژاردنەکاندا ئەو دەستەواژەیەی بەکارهێنا "هەڵبژێرن کوڕی Old Kndrhok"، دواتر ئەو دەستەواژەیە کورتکرایەوە بۆ "هەڵبژێرن کوڕی O.K"، پشتیوانان و هەوادارەرانیشی هاواریان دەکرد "O.K .. O.K"، ئیدی تا وایلێهات بە تێپەڕبوونی کات وشەکە مانای ڕازیبوون بگەیەنێت.

جێگەی گوتنە، کە "مارتن ڤان بۆد" لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لەوانەشە ئەو وشەیە (OK) هۆکارێك بووبێت بۆ سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا!.

إرسال تعليق