Ads (728x90)

بۆچی لە کاتی پشکنیندا پزیشکەکان داوات لێدەکەن زمانت دەربهێنی؟
تەندروستی و ڕەنگی زمان بەڵگەیەکی گرنگە لەسەر تەندروستی مرۆڤ، زۆرجاریش ئەگەر ڕەنگی سروشتی زمان گۆڕا، ئەوەیان دەبێتە گوزارشت لەسەر تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشییەك.

  1. ئەگەر ڕەنگی زمان بەلای زەردییەوە بوو، ئەوە دەلالەت لەوە دەکات کە ڕێژەی زەردی خوێن بەرزە.
  2. ئەگەر ڕەنگی زمان بەلای شینییەوە بوو، ئەوە دەلالەت لەوە دەکات کە نەخۆشەکە بەدەست مەترسی لە دڵ یان کۆئەندامی هەناسەدان دەناڵێنێت.
  3. ئەگەر ڕەنگی زمان بەلای سووری پەمەییەوە بوو، ئەوە دەلالەت لەسەر تەندروستی باش دەکات.
  4. بەڵام ئەگەر زمان ڕەنگ پەڕیوو بوو، ئەوەیان دەلالەت دەکات لەسەر بوونی کەمخوێنی "ئەنیمیا".
  5. بەڵام ئەگەر چینێکی سپی زمانی داپۆشیبوو، ئەوەیان دەلالەت دەکات لەسەر بوونی تا یان شڵەژان لە کۆئەندامی هەرسکردن.
  6. بەڵام ئەگەر لە کاتی دەرهێنانی زماندا لەرزینێکی هەبوو، ئەوەیان دەلالەت دەکات لەسەر بوونی ژەهراویبوون یان دەمارگیران و پەستبوون.

ئەو زانیارییەی باسمانکرد، زۆربەمان نەماندەزانی، بۆیە ئەگەر لە سوودەکانی دەرهێنانی زمان تێبگەین، ئەوە هەرجارێك پزیشك داوای دەرهێنانی زمانمان لێبکات، یەکسەر زمانمان دەردێنین.

إرسال تعليق