Ads (728x90)

نوێژی جەژن لە ڕوسیا، ئیسڕائیل دەهەژێنێت
لە مەڕاسیمی نوێژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ لە ڕوسیا، زیاتر لەسەد هەزار موسڵمان بەشداربوون.

بەڵام  وەکو دەردەکەوێت، جەژنی قوربان بووەتە شتێکی بێزارکەر بۆ قەوارەی زایۆنی و بیری عەلمانی جیهانی، ئەوەش پاش ئەو تەشەنەسەندن و فرووانبوونەی کە ئیسلام لەسەرتاسەری جیهان بەخۆیەوە بینیووە، ئەوە سەرەڕای پیلانگێڕێ و جەنگ و دەسیسە جۆربەجۆرەکان بۆ شێواندنی وێنەی ئیسلام وەکو جێگیرێکی گەردوونی چەسپیوو کە ئەستەمە بازی بەسەردا بدرێت.

وێنەی نوێژی جەژن لە ڕوسیا بە بەهێزییەوە لەسەر ئاستی جیهان دەستاودەستی پێكرا، کە وای لە نەیارانی ئەو ئایینە کرد، بە شۆکەوە لە شوێنی خۆیان بۆی بڕوانن، لانیکەمیش ئەو هەقیقەتەیان بۆ ئاشکرا بێت، کە هەر شتێك بۆ خوای گەورە بێت، بەردەوام دەبێت، هەر شتێكیش بۆ غەیری خوای گەورە بێت، تێدەچێت.

نوێژی جەژن لە ڕوسیا، ئیسڕائیل دەهەژێنێت
ئیسرائیل وێنەکەی وەکو پەیامێکی ئاماژەداری بێزارکەر بۆ سەر ئایندەکەی و نزیکبوونەوەی داڕمانی کۆڵەگەکانی دەستەڵاتدارێتییەکەی لەسەر ئاستی جیهان پێگەیشت.

ئەوە لە کاتێکدا کارەکتەرەکانی داڕشتنی پلانی سیاستەکەی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەرجەمی جیهان لە پلانڕێژی بەردەوامدان، بەڵام خوای گەورە دەیەوێت حوکمی حەق ڕێڕەوی خۆی بگرێت و هەموو جیهان پێی ئاشنا بێت، ناحەق و ئەوانەشی پشتگیری دەکەن، بە سەراوژێر پیشانی تەواوی گرۆی مرۆڤایەتی بدات.





بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورەتر، کلیك لەسەر وێنەکان بکەن.
 

إرسال تعليق