جه‌ژن ده‌رفه‌تێكی لێوانلێوه له مه‌زنێتی بۆ ته‌رجه‌مه‌كردنه‌وه‌ی ڕه‌فتار و ڕه‌وشته به‌رزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر "دخ" و، ڕه‌خساندنه‌وه‌ی دەرفەتی زه‌مینه‌سازییه‌كی له‌باره بۆ بەدەستهێنانی پاداشت و به‌خششی خودایی و، به كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی ئاسان ده‌توانین نه‌خشه‌ی پانتایی خۆشبه‌ختییه‌كی گه‌وره به ده‌ستی خۆمان و بۆ ئاینده‌یه‌كی ئاسۆڕوونی خۆمان بكێشین، لە نموونەی چوون بۆ مزگه‌وت بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن، به‌سه‌ركردنه‌وه و سه‌ردانیكردنی خزم و دۆست و براده‌ران و هاوسێیان، به‌شینه‌وه‌ی گۆشتی قوربانی به سه‌ر هه‌ژاران و نه‌داران، ده‌ستگیرۆییكردنی كه‌مده‌رامه‌تان تاد..، تۆ بڵێی له ئه‌نجامدانی ئه‌و كردارانه‌دا مرۆڤ هه‌ست به ماندووبوون بكات ؟!، به دڵنیاییه‌وه "نا"، چونكه له ئه‌نجامدانی ئه‌مانه‌دا قوڕسایی و بێتاقه‌تی نییه، به‌ڵكو به ساده‌یی و ئاسانییه‌كی زۆر جێبه‌جێ ده‌كرێن.
له ئێستاشدا كه یه‌ك دوو ڕۆژمان ماوه بۆ پێشوازیكردن له جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، جێی خۆیه‌تی و پێویستییه‌كی بابه‌تییه بپرسین و بزانین، چۆن به پیر ئه‌و موناسه‌به مه‌زنه‌وه ده‌چین و، چین و كامانه‌ن ئه‌و سوننه‌ت و ڕه‌وشتانه‌ی كه خێر و فه‌زڵی په‌یڕه‌وكردنییان چه‌سپاوه؟!، کە ئه‌گه‌ر به كورتیش بێت ئاماژه‌یه‌ك بۆ گرنگترینه‌كانییان بكه‌ین.
له ڕاستییدا هه‌ندێك سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر "دخ" هه‌ن، كه خێر و چاكه‌یه‌كی گه‌وره‌یه موسڵمانان پابه‌ندبوونی خۆیانییان به موماره‌سه‌كردنییان دووپات بكه‌نه‌وه، له‌وانه:
• خۆشووشتن پێش چوونه ده‌ره‌وه له ماڵ بۆ نوێژی جه‌ژن: پێشه‌وای گەورە “نه‌وه‌وی” ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خودای له سه‌ربێت باسی له یەکدەنگی زانایانی ئیسلامی كردووه له سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه خۆشووشتن بۆ نوێژی جه‌ژن خێر و چاكه‌یه‌كی مه‌زنه و پاداشتی گه‌وره‌ی به دواوه‌یه.
• نان خواردن پاش ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژنی قوربان: نان خواردن له دوای گه‌ڕانه‌وه له نوێژی جه‌ژنی قوربان، له ڕه‌وشته‌كانی جه‌ژنی قوربانه، به‌وه‌ی موسڵمان له گۆشتی قوربانییه‌كه‌ی بخوات ئه‌گه‌ر قوربانی كردبوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانای قوربانیكردنی نه‌بوو، ئه‌وا ئاساییه پێش نوێژی جه‌ژن نان بخوات.
• ته‌كبیر لێدان له ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان: ته‌كبیر لێدان له سوننه‌ته گه‌وره‌كانی پێغه‌مبه‌ره "دخ"، کە له یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی "ذی الحجة" ه‌وه ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ئاوابوونی خۆر له دوایین ڕۆژه‌كانی جه‌ژنی قوربان، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ته‌كبیر لێدانیش، ئه‌و سیغه و شێوازه هه‌ڵبژێردراوه "الله أكبر الله أكبر لا إله إلا الله والله أكبر الله أكبر ولله الحمد"، له ڕۆژانی جه‌ژنیشدا ته‌كبیر لێدانه‌كان هه‌ر له كاتی چوونه ده‌ره‌وه له ماڵ بۆ ئه‌نجامدانی نوێژ ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو پێشنوێژی نوێژی جه‌ژن دێته ژووره‌وه.
• پیرۆزبایی له یه‌كتر كردن به بۆنه‌ی جه‌ژن: پیرۆزبایی له یه‌كتر كردن به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه له‌و ڕه‌وشته باشانه‌یه كه گیانی خۆشه‌ویستی بڵاوده‌كاته‌وه له نێوان خه‌ڵكدا له‌و ماوه‌یه‌دا، هه‌ر ده‌سته‌واژه و ته‌عبیرێكیش ئه‌و واتایه به‌رجه‌سته بكات، دروسته.
• بۆنخۆشی و خۆجوانكردن و جوانپۆشی: بۆنخۆشی و خۆجوانكردن و پۆشینی چاكترین جل و به‌رگ له سوننه‌ته‌كانی جه‌ژنه، پێویستیشه پیاوان و منداڵان جوانترین پۆشاك له به‌ر بكه‌ن له كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌دا، به‌ڵام بۆ ئافره‌تان وا باشتره جوانی و بۆنخۆشی خۆیان له ناو ماڵ نه‌به‌نه ده‌ره‌وه و پابه‌ندی بنوێنن به ڕێنومایی و ئامۆژگارییه‌كانی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر "دخ".
• ڕۆیشتن بۆ نوێژی جه‌ژن له ڕێگایه‌ك و گه‌ڕانه‌وه‌ش له ڕێگایه‌كی دیكه، كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له پێغه‌مبه‌رمانه‌وه "دخ" هاتووه و ئه‌ویش خۆی ئه‌وه‌ی كردووه، وتراویشه حیكمه‌ت لێی ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو ڕێگاكه له ڕۆژی قیامه‌ت شایه‌دی بۆ لێبده‌ن.

ئامادەکردنی/ بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس (6/11/2011)
إرسال تعليق