له‌و ڕۆژانه‌دا، مرۆڤایه‌تی به تێكڕا، موسڵمانانیش به تایبه‌تی، به ده‌سته‌جه‌معی پێشوازی ده‌كه‌ن له وه‌رزێكی نوێ له وه‌رزه‌كانی نزیكبوونه‌وه له په‌روه‌ردگاری گه‌وره، ئه‌ویش ئه‌و مانگه پیرۆزه‌یه، كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌ركه ئایینیه‌كانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، كه به‌جێهێنانی فه‌ڕیزه‌ی حه‌جه له دەیەی یەکەمی مانگی (زیلحیججه)، ئه‌داكردنی حه‌ج به هه‌موو نیشانه و هه‌ڵوێست و وێستگه ئیمانییهكانییهوه، به هه‌موو مانا مه‌زنه‌كانی، له قوربانیدان و تێكۆشان و ماندووێتی و هتد..
شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته، كه ژیانی موسڵمان لێوانلێوه له ده‌رفه‌ته‌كانی به‌ده‌ستهێنانی كرده‌وه‌ی چاك و ئه‌نجامدانی عیباده‌ته‌كان، كه ئه‌مانه وایلێده‌كه‌ن، هه‌میشه له نواندنی گوێڕایه‌ڵی بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی دابێت و، له كۆششی نه‌پساوه‌دا بێت بۆ ڕاگه‌یشتنه‌وه به ته‌مه‌نێك، كه غه‌فڵه‌تێكی قووڵ له گومڕاییدا بهربایداوە.
دیاره موناسه‌به‌ی ده‌یه‌ی حاجیان له وێستگه ئیمانییه‌كان ده‌ژمێردرێت، كه وه‌رچه‌رخانێكی ئیجابییانه له هه‌نگاونانی موسڵمانان له درێژه‌دان به خواپه‌رستی پێكدێنێت، كه جێی خۆیه‌تی ئاماژه به چه‌ند خاڵێكی گرینگ بده‌ین له‌و ڕووه‌وه، كه به گوێره‌ی ده‌قی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دخ)، فه‌زڵ و خێر و پاداشتیان یه‌كلاییكراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رچاوڕوونییه‌كی پێویست به موسڵمانان ببه‌خشین سه‌باره‌ت به فه‌زڵی ئه‌و ڕۆژانه، تاوه‌كو به گورجوگۆڵتر، پابه‌ندبوونی خۆیان به سوودوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كانی نزیكبوونه‌وه له خالیقی گه‌وره دووپات بكه‌نه‌وه.
1. خۆئاماده‌كردن بۆ تێكۆشان له پێناو نواندنی شیاوترین وێنه‌ی گوێڕایه‌ڵی و به‌ندایه‌تی بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، به‌ر له‌وه‌ش، به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه (توبە صادقة) ڕوو بكاته خوای گه‌وره و لێی بپاڕێته‌وه، كه دڵی پاك بكاته‌وه و له گوناهه‌كانی خۆشبێت و گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
2. بایه‌خدان به ئاماده‌بوون له نوێژه‌كانی به كۆمه‌ڵ له كاتی خۆی له‌و ڕۆژانه‌دا و، زیندووكردنه‌وه‌ی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دخ).
3. پارێزگاریكردن له نوێژه سوننه‌ته‌كان، به تایبه‌ت نوێژه‌كانی (ویتر و چێشته‌نگاو و شه‌ونوێژ).
4. هه‌وڵدان بۆ خه‌تمكردنی قورئانی پیرۆز،لانیكه‌م جارێك له ماوه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌دا، به ڕێژه‌ی (3) جوزئی قورئان له هه‌ر ڕۆژێكدا.
5. به‌ڕۆژووبوون به گوێره‌ی توانا له ماوه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌دا، لانیكه‌م له ڕۆژانی دووشه‌م و پێنجشه‌ممه و ڕۆژی عه‌ڕه‌فه.
6. به‌رده‌وامبوون له سه‌ر زیكر و سه‌ڵه‌وات لێدان و ئیستیغفار و دوعا و پاڕانه‌وه له ماوه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌دا، به تایبه‌ت زیكره‌كانی به‌یانیان و ئێواران و زیكره‌كانی دوای نوێژه‌كان و زیكره‌كانی تر.
7. ئه‌نجامدانی كاری خێرخوازی و به‌خشین و سه‌ده‌قه‌كردن و هاریكاریكردنی هه‌ژاران و بێنه‌وایان.
8. مانه‌وه له مزگه‌وت له ماوه‌ی نێوان كاتی نوێژی به‌یانی و خۆرهه‌ڵاتندا، لانیكه‌م دووجار له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا.
9. زیندووكردنه‌وه‌ی سوننه‌تی قوربانیكردن (سه‌ربڕینی مه‌روماڵات به نیازی قوربانی) و هاندانی خه‌ڵك بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره گه‌وره‌یه.
10. هاندانی خێزان و منداڵ و هاوسێ و دۆست و براده‌ره‌كانی بۆ پابه‌ندبوون به‌و خاڵانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كردن.
به هیوای ئه‌وه‌ی، هه‌موو لایه‌كمان سه‌ركه‌وتوو بین له نه‌خشاندنی ئه‌و خاڵانه له ساته‌كانی ئه‌و ڕۆژه گرینگانه له ته‌مه‌نمان، ئینشاڵا خوای گه‌وره پشتیوان و پاڵپشتمان ده‌بێت له‌و ههنگاوههڵهێنانهماندا.

إرسال تعليق