دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دوا یارییەکانی ئەو هەفتەیەی خولی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ" تەواو بوو، ململانێی گەورە یانەکانی ئینگلتەڕا چووە قۆناغێکی ئێکجار ئاڵۆزەوە، ئەوەش بەهۆی ڕکابەری بەهێزی یانەکان لەسەر کۆکردنەوەی خاڵ، کە لە ئێستادا جیاوازی نێوان خاڵەکانی یەکەمی ڕیزبەندی لەگەڵ چوارەمی ڕیزبەندی تەنها سێ خاڵە!، ئەرسناڵ (22) خاڵ ـ چێڵسی (20) خاڵ ـ لیڤەرپول (20) خاڵ ـ تۆتنهام (19) خاڵ.
شایەنی باسە لە بەهێزترین یاری ئەو هەفتەیەدا، هەردوو یانەی چێڵسی و مانچستەر سیتی لەسەر یاریگای جلشینەکانی لەندەن بە یەکگەیشتن، تێیدا لە خولەکی کۆتایی یارییەکەدا یانەی چێڵسی بردنەوەی بە ئەنجامی (2-1) مسۆگەر کرد و جێگەی خۆی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ" کردەوە، هەر ئەوەندەش نا، بەڵکو یانەی مانچستەر سیتیشی کە چوارگۆشەی ڕیزبەندییەکە کردە دەرەوە.
ئەوەی جێی سەرنج و چاوەڕواننەکراو بوو لە وەرزی نوێی خولی ئینگلیزی "پرێمەرلیگ"، ئەو ئاستە خراپەی یانەی مانچستەر یونایتدە، کە چەندینجار دووچاری شكست هاتووە و لە چوارگۆشەی ڕیزبەندییەکەش دوورکەوتووەتەوە، چاودێرانیش ئەو پاشەکشەی شەیتانە سوورەکان دەگەڕێننەوە بۆ وازهێنانی "سێر ئەلێکس فێرگسۆن" لە مەشقدانەوەی یانەکە، هاوکات ئاستی یانەکەی دیکەی مانچستەریش "مانچستەر سیتی" باشتر نییە، چونکە سەرباری تازەکردنەوەی ڕیزەکانی یانەکە بە چەندین ئەستێرەی درەوشاوە، بەڵام تا ئێستا ئاست و ئەنجامی یانەکە جێگیر نییە و وەکو پێویست خۆی نەسەپاندووە.

إرسال تعليق