لە ڕاپۆرتێکییدا کە لەسەر پێگەی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەربێت بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژنامەی "ABS" ی ئیسپانی دەڵێت، ناوی "محمد" بەربڵاوترین ناوە لەسەر ئاستی جیهان، کە نزیکەی (150) ملیۆن کەس لە هەموو جیهان هەڵگری ئەو ناوەن.
ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕوونیکردووەتەوە، کە گەشەکردنی بەکارهێنانی ناوی "محمد" وەکو بەربڵاوترین ناو لەسەر ئاستی جیهان، هۆکارەکەی تەنها زۆری ژمارەی دانیشتووان نییە لە وڵاتە ئیسلامییەکان، بەڵکو هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ئەو ژمارە زۆرەی کۆچبەرە موسڵمانەکان لە سەرتاسەری جیهان.
بۆ نموونە، "محمد" خاوەن زۆرترین جەماوەرە بۆ تازە لەدایکبووان لە هەندێك لە یەکە کارگێڕییەکانی فەڕەنسا، لە شانشینە یەکگرتووەکانیش لە پلەی شەشەم دێت.

إرسال تعليق