خواردنەوەی "كۆکا کۆلا" بە خاوەنی زۆرترین جەماوەر لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت، بارەگای کۆمپانیاکە، کە لە ساڵی (1893) دامەزراوە، دەکەوێتە شاری "ئەتڵەنتا" لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
"جۆن فامبرتۆن" بە داهێنەری خواردنەوەی "كۆکا کۆلا" دەژمێردرێت، هۆکاری ناونانیشی بە "كۆکا کۆلا" دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو خواردنەوەیە گەڵاکانی ڕووەکی "کۆکا" لەخۆدەگرێت، کە لە باشووری ئەمریکا هەیە و هەمان ئەو ڕووەکەیە کە "کۆکایین" ی لێ دروست دەکرێت، کە بە ترسناکترین جۆرە قەدەغەکراوەکانی مادەی هۆشبەر دەژمێردرێت لەسەر ئاستی جیهان.
ئەوەشی پەیوەندی بە وشەی "کۆلا"ـەوە هەبێت، ئەوەیان بە تامێك دەڵێن کە لە تۆوی ڕووەکی "کۆلا" وەرگیراوە، کە لە ئەنجامی لێکدانی هەردوو مادەکە "کۆکا" و "کۆلا" و لەگەڵ ئیزافەکردنی "شەکر و ئەسبارتام"، ئەو خواردنەوەیە دروست دەکرێت.
شایەنی باسە کۆمپانیای "كۆکا کۆلا" ئەو کاتە ڕووەکەکەی دەستدەکەوێت کە مادەی "کۆکایین" ی لێ دەرهێنرابێت، بەو واتایەی کە ڕووەکەکە بە پاکی دەگاتە دەستیان.
سەبارەت بە سەرەتاکانی بەرهەمهێنانی "كۆکا کۆلا"، دەگێڕنەوە کە یەکەمجار ڕەنگی خواردنەوەکە سەوز بووە، چونکە لەگەڵ بوندقی "کۆکا" تێکەڵ دەکرا، بەڵام دواتر ڕەنگەکەی بۆ ئەوەی ئێستا گۆڕدرا، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ شەکر تێکەڵ دەکرێت، بێجگە لەوەش کە گەرم دەکرێت و پلەی ترشییەکەشی دەگۆڕدرێ، کە ئەوەش وایکردووە ڕەنگ و تام و چێژ و بۆنی ئێستای هەبێت.
سەبارەت بەوەی کە بۆچی "كۆکا کۆلا" لەسەر بوتڵەکاندا بە ئاراستەی پێچەوانە دەنووسرێ، تا ئێستا کۆمپانیاکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی پێشكەش نەکردووە، ئەوەش دەرگای واڵاکردووە بۆ تەفسیرکردنی ئەو بابەتە بە چەندین بۆچوونی جیاواز و تەنانەت بەستنەوەشی بە بابەتی ئایینی، کە بەو دواییانە بەناوی ئایینی ئیسلام چەندین لێکدانەوەی لەسەر دروستکرا، لە دیارترینیان ئەوە بوو، کە خوێندنەوەی وشەی "كۆکا کۆلا" بە پێچەوانەیی، مانای "لا محمد لا مکة" دەگەیەنێت.
"جۆن فامبرتۆن" بە داهێنەری خواردنەوەی "كۆکا کۆلا" دەژمێردرێت، هۆکاری ناونانیشی بە "كۆکا کۆلا" دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو خواردنەوەیە گەڵاکانی ڕووەکی "کۆکا" لەخۆدەگرێت، کە لە باشووری ئەمریکا هەیە و هەمان ئەو ڕووەکەیە کە "کۆکایین" ی لێ دروست دەکرێت، کە بە ترسناکترین جۆرە قەدەغەکراوەکانی مادەی هۆشبەر دەژمێردرێت لەسەر ئاستی جیهان.
ئەوەشی پەیوەندی بە وشەی "کۆلا"ـەوە هەبێت، ئەوەیان بە تامێك دەڵێن کە لە تۆوی ڕووەکی "کۆلا" وەرگیراوە، کە لە ئەنجامی لێکدانی هەردوو مادەکە "کۆکا" و "کۆلا" و لەگەڵ ئیزافەکردنی "شەکر و ئەسبارتام"، ئەو خواردنەوەیە دروست دەکرێت.
ئەو ڕووەکەی لە دروستکردنی "كۆکا کۆلا" بەکاردەهێنرێت |

إرسال تعليق