له ئێستای گوزه‌ری بهروار و ڕۆژژمێری ئیسلامی‌دا، كه له هه‌ر ساته‌وه‌ختێكدا، به باوه‌شێك له تروسكایی خودایی خۆی ده‌كا به جیهانی ئیسلامی‌دا و، ئاسۆی ته‌مگرتووی گرۆی مرۆڤایه‌تی ڕۆشنا ده‌كاته‌وه و، به شه‌پۆڵی ئومێدبه‌خشانه‌وه به‌سته‌ڵه‌كی چه‌قبه‌ستووی نێو دڵ و ده‌روونییان ده‌توێنێته‌وه و، موسڵمانانیش به هه‌ستی به‌رزی موسڵمانێتییه‌وه كلیلی ئاشنابوونه‌وه به وابه‌ستبوون به خهڵوهتگهرایی و ڕۆحگه‌رایی دیندارییانه ده‌دۆزنه‌وه، ده‌بینین شوێنكه‌وتووانی شاڕێی خۆشبه‌ختی هه‌ردوو ژیان به شه‌وق و شه‌یداییه‌كی بێوێنه‌وه و به كردار و گوفتاری ئیماندارانه‌وه، كه له هه‌ڵسوكه‌وت و ههنگاوههڵهێنانهكانییان به دیارده‌كه‌ون، ناسنامه‌ی موحهممهدییانهی خۆیان تۆختر ده‌كه‌نه‌وه و، تا ئه‌وپه‌ڕی پابه‌ندبوون به سه‌روه‌ر و سه‌رداری ژین و دینیان حه‌زره‌تی "موحه‌ممه‌د - د خ -" درێژی ده‌كه‌نه‌وه.
زانراویشه، كه یه‌كێك له‌و موناسه‌به دیار و دره‌وشاوانه، موناسه‌به‌ی "ده‌ی حاجییانه"، كه پێگه و پایه‌یه‌كی باڵای له مێژوو و فه‌رهه‌نگی ئایینی ئیسلامدا هه‌یه و، له دێرزه‌مانه‌وه پێشینه چاكه‌كان ئاشنا و عه‌وداڵی فه‌زڵ و فه‌لسه‌فه فره مه‌وداكه‌ی بوونه و، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه توێشووی خواناسی خۆیانییان له ساته زێڕینهكانییدا ته‌ژی كردووه.
جا بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌مانانیش بتوانین هاوشێوه‌ی ئه‌وان شاكارێكی شایسته له گوێڕایه‌ڵیكردنی خودای په‌روه‌ردگار و نووسینه‌وه‌ی تۆمارێكی ڕه‌نگین له خواپه‌ستی و خواناسیدا له ماوه‌ی ڕۆژانی "ده‌یه‌ی حاجییان" بنوێنین، پێویسته به وردی سه‌رنج له وانه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ئه‌و بۆنه گه‌وره‌یه بده‌ین و، له‌وێوه هه‌نگاو بنێین و ده‌سپێك و كۆتایی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كمان ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وانه گه‌ورانه بێت، بۆیه له‌م چه‌ند خاڵه‌دا، ئاماژه به بژارده‌یه‌ك له‌و وانه په‌روه‌رده‌ییانه ده‌ده‌ین، كه له كانیاوی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌رمان "د خ" هه‌ڵهێنجراون و، جێی خۆیه‌تی به بایه‌خه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌یان له سه‌ر بكه‌ین و، به تێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌وه به‌رجه‌سته‌یان بكه‌ین:
• تازەکردنەوەی پهروهردییانهی پێغه‌مبه‌ر "د خ" له سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه كرده‌وه چاكه‌كان له‌و ده ڕۆژه‌دا له "مانگی زیلحیججه"، باشترین و خۆشه‌ویسترین كرده‌وه‌ن به لای په‌روه‌ردگاره‌وه به به‌راورد له گه‌ڵ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی دیكه له كاتانێكی دیكه، كه له‌مه‌شدا په‌روه‌رده‌كردن و ڕاهێنانی نه‌فسی مرۆڤی موسڵمان له سه‌ر بایه‌خدان به‌و موناسه‌به ساڵانه‌یه به‌دیده‌كرێت، كه ته‌نها یه‌كجار له ماوه‌ی ساڵێكدا ڕێكده‌كه‌وێت و، له هه‌مانكاتدا ئاماژه‌ی ڕووناك هه‌یه، كه گرنگ و پێویسته مرۆڤی موسڵمان ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه و ئاوێزانی خواپه‌رستی بكات و، به كرده‌وه و گوفتاری خواناسانه ئه‌و ساته گه‌ورانه ڕازاوه‌تر بكات، چونكه ده‌رفه‌تی نزیكبوونه‌وه‌ی له په‌روه‌ردگار تیادا ئاسانتر ده‌بێت و، مرۆڤ ده‌باته‌وه حاڵه‌تێكی ڕۆحگه‌رایی باڵا له گه‌ڵ خودای مه‌زن، كه سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی گیانی خرۆشاوی ئیمانییانه و، یارمه‌تی ده‌دات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ختییه‌كانی ژیان.
• ئاراسته‌كردنی په‌روه‌رده‌ییانه‌ی پێغه‌مبه‌ر "د خ" سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، كه له ژیانی مرۆڤی موسڵمان هه‌ندێك موناسه‌به هه‌ن، كه پێویسته له سه‌ر شانی به شێوه‌یه‌كی ئیجابییانه مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ بكات و، به زاناییه‌وه له گه‌ڵییان تێكه‌ڵ ببێت و، بیانكاته ئامرازێك بۆ گۆڕینی شێوازی ژیانی و، شكاندنی ڕۆتیناتی كرده‌وه و گوفتاره‌كانی، له‌و موناسهباتانهش ئه‌و ده ڕۆژانه‌ن، كه شێوازه‌كانی خواپه‌رستی تیایاندا هه‌مه‌ڕه‌نگن و، هه‌موو لایه‌ن و ڕه‌هه‌نده مرۆیی و ئایینیه‌كان ده‌گرێته‌وه.
• به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی مرۆڤی موسڵمان به درێژایی ژیانی له گه‌ڵ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش له ڕێی عیباده‌ته جۆر به جۆره‌كانه‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مانا و ده‌لاله‌تی گه‌وره‌یی و باڵاده‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی په‌روه‌ردگار له چوارچێوه‌ی خواپه‌رستییه‌كی ڕاستگۆیانه به‌رجه‌سته بكرێت، له‌مه‌شدا دووپاتكردنه‌وه هه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ژیانی مرۆڤی موسڵمان هه‌مووی تاعه‌ت و خه‌ڵوه‌تی پیرۆزه و، ده‌لاله‌ته له‌وپه‌ڕی په‌یوه‌ستبوونی به مانه‌وه و مه‌ودادان به‌و ڕه‌وته وهرچهرخێنهرهوه.
• هاندانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ڕكابه‌رێتی و ململانێتی له سه‌ر تاعه‌ت و عیباده‌ته‌كاندا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر مرۆڤێكی موسڵمان له لای خۆیه‌وه ڕوو بكاته ئه‌نجامدانی ئه‌و عیباده‌تانه، له‌مه‌شدا ئاراسته‌كردنی په‌روه‌رده‌ییانه هه‌یه بۆ ڕه‌خساندنی ووزه و ئاماده‌ییه خودییه‌كانی تاكی موسڵمان له پێناو به‌دیهێنانی سوود و قازانج و مه‌به‌سته به‌رزه‌كانی ئاخیره‌ت، كه خۆیان له به‌هه‌شتیبوون و ده‌ربازبوون له دۆزه‌خ ده‌بیننه‌وه.
• ڕێزلێنان و گه‌وره‌كردنی ئیسلام بۆ یه‌كێك له ڕوكنه گه‌وره‌كانی ئیسلام هه‌یه، كه حه‌جه وه‌كو عیباده‌تێكی مه‌زن، كه ناوه‌ڕۆكه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی له خۆداماڵینی تاكی موسڵمان له ئاره‌زوو و پاڵنه‌ره مادییه‌كان و ڕزگاربوونی له ڕوواڵه‌ته دونیاییه‌كان به‌رجه‌سته ده‌بن و، ئه‌و ناوه‌ڕۆكه پهروهردییانهش لایه‌نی ڕۆحی تێر ده‌كەن، كه ده‌خوازێت به شێوه‌یه‌كی تۆكمه و پته‌و و به ئاماده‌سازییه‌كی تایبه‌ت ئاماده بكرێت له پێناو ئه‌وه‌ی توانای هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی پێببه‌خشێت بۆ ئه‌و كرده‌وه باشانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر "د خ" ستایشی كردوون، چونكه ڕێخۆشكردنێكی باش و پاڵنه‌رێكی به‌هێزی تیادا به‌دیده‌كرێت بۆ پێشوازیكردن له كرده‌وه‌كانی حه‌ج، به‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وانه به شێوه‌یه‌كی گونجاو له گه‌ڵ پایه‌ی حه‌ج ئه‌نجامبدرێت.
• په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤی موسڵمان هه‌یه له سه‌ر بایه‌خدان به زیندووكردنه‌وه‌ی سوننه‌ت و نیشانه ئایینیه جیاجیاكان، به تایبه‌ت كه ده‌رگای كرده‌وه باشه‌كان هه‌میشه واڵایه و داناخرێت، له‌و ساته‌وه‌ی مرۆڤ له دایكبووه و تا ئه‌و ساته‌ی ده‌مرێت.
• ئه‌و ده ڕۆژه پیرۆزانه پڕن له ناوهڕۆك و وانه‌ی په‌روه‌رده‌یی مه‌زنی دیكه، كه له سه‌ر هه‌موومان پێویسته سوودیان لێببینین له ژیانماندا و، بیانكه‌ینه سه‌رچاوه‌ی ئیلهامبه‌خشی سوودبه‌خش له كاروبارهكانماندا و، مه‌زنێتی و چۆنێتییه باڵاكه‌ی ئیمانی خۆمانی پێ قووڵتر و به‌هێزتر بكه‌ینه‌وه.

إرسال تعليق