زانا ئەمریکییەکان بوونی پڕۆتینێکیان لە شیری دایك ئاشکرا کرد، کە ڕێگرە لە بەردەم چوونە ناوەوەی ڤایرۆسی "ئایدز" بۆ ناو جەستەی منداڵ.
زانراوە کە نەخۆشی "ئایدز" لە هەر شلەیەکی جەستەی تووشبوو بەو نەخۆشییە دەگوازرێتەوە بۆ ناو خوێنی پاك ئەوەش لە ڕێگەی پەردەی لینجی زیانبەرکەوتوو، لەو شلانەش شیری دایکە، چونکە باوەڕێکی وا هەبوو کە ئافرەتی تووشبوو بە نەخۆشی "ئایدز" مەترسی لەسەر ژیانی منداڵ دروستدەکات، بەڵام بەو دواییانە ڕوونبووەوە کە (90%) ی ئەو منداڵانەی شیری دایکیان دەخۆن تووشی ئەو نەخۆشییە نابن.
پاش ئەنجامدانی چەندین تاقیکردنەوەی دیاریکراو لەسەر گیانەوەرەکان، زانایان لەوە دڵنیابوون کە شیری دایك مادەیەك لەخۆدەگرێت کە ڕێگرە لە بەردەم چوونە ناوەوەی ڤایرۆسی "ئایدز" بۆ ناو جەستەی منداڵ، بەڵام ئەو زانایانە نەیانتوانیووە چۆنییەتی کردارەکە بزانن.
تاقیکردنەوەکان ئەوەیان ڕوونکردووەتەوە کە ئەو پڕۆتینە بە ڕۆڵی پاسەوان هەڵدەستێت، کاتێك خۆی لەگەڵ بەرگی ڤایرۆسەکە جووت دەكات و ڕێگەی پێنادات بچێتە ناو خانەکانی لەش.
شایەنی باسە لە هەردوو سەرچاوەی قوڕئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغەمبەر "دخ" جەخت کراوەتەوە لەسەر پێدانی شیری دایك بە منداڵی شیرەخۆر بۆ ماوەی دوو ساڵ، کە ئەوەش موعجیزەیەکی گەلێك گەورەیە، زانستی سەردەمیش بەردەوام دووپاتی لە ڕاستێتییەکەی دەکاتەوە.

إرسال تعليق