Ads (728x90)

دارستان و درەختێکی گۆشەگیر!
زانایان دووپات لەوە دەکەنەوە، کە سامانی ڕۆحی دۆزینەوەیەکە لەسەر دەستی تاکی گۆشەگیر بەدیدەهێنرێت.

قوتابییەکە پرسیاری لە مامۆستاکەی کرد: کەواتە ئێمە بۆ پێکەوەین؟.

مامۆستاکە: ئێوە بۆیە پێکەوەن، چونکە دارستان هەمیشە بەهێزترە لە درەختێکی گۆشەگیر!.

دارستان پارێزگاری لە شێیەکەی دەکات و، باشتر بەرەنگاری ڕەشەبا دەبێتەوە و، یارمەتیدەر دەبێت بۆ بوونی پیت و بەرەکەت لەخۆڵدا.

بەڵام ئەوەی هێز دەبەخشێتە درەخت، ڕەگەکانییەتی، ڕەگی ڕووەکێکیش یارمەتیدەری ڕووەکێکی تر نییە بۆ گەشەکردنی.

"بەیەکەوەبوونمان لە پێناو ئامانجێکی هاوبەش و ڕەخساندنی دەرفەت لە بەردەم هەر یەکێکتان بۆ ئەوەی لەسەر چۆنییەتی خۆی گەشە بکات، ئەوە ڕێگای ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت لە خوای گەورە نزیکببنەوە".

إرسال تعليق