"فرید بینیت" خاوەنی چێشتخانەیەك لە نیوزیلەندا تووشی سەرسوڕمانی هات، کاتێك بە موفاجەئە بۆی ئاشکرا بوو، کە چێشتخانەکەی، کە ژەمە خواردنی تایلەندی ئامادە دەکات، لە بری تایلەندییەکان، نیوزیلەندییەکان ڕووی تێدەکەن!.
ڕۆژنامەی "نیلسۆن مەیل" باسی ئەوەیکردووە، کە "فرید بینیت" ئەو کاتە نهێنی ئەو حاڵەتەی بۆ ئاشکرا بووە، کاتێك چێشتلێنەرە تایلەندییەکە چێشتخانەکەی بەجێهێشت، کە پێش ڕۆیشتنی پێشنیاری بۆ ناوبراو کردبوو ناوێکی تازە لەسەر تابلۆی چێشتخانەکە دابنێت، کە دەکەوێتە شاری "نیلسۆن" لە ناوچەی "ساوس ئایلاند".
چێشتلێنەرە تایلەندییەکە درۆی لەگەڵ "فرید بینیت" کردبوو، کاتێك پێیڕاگەیاندبوو، ئەوەی لەسەر تابلۆی چێشتخانەکە نووسراوە مانای ئەوەیە "بەخێربێن، خوازیارین جارێکی تر بتانبینینەوە"، بەڵام کاتێك چێشتلێنەرە تازەکە هات، یەکەم پرسیار کە لە "فرید بینیت" ی کرد ئەوە بوو، بۆچی ئەو ناوەتان لەسەر تابلۆی چێشتخانەکەتان نووسیووە: "دوورکەونەوە و جارێکی تر مەیەنەوە"؟!!.
"فرید بینیت" بە دڵگرانییەوە قسەی بۆ ڕۆژنامەی "نیلسۆن مەیل" کرد و وتی: پێمخۆشە داوای لێبوردن لە تایلەندییەکان بکەم لە بەرامبەر ئەو سووکایەتییەی لە بەرامبەریان کراوە، ناوبراو پاش ئاشکرابوونی ئەو کارە نەخوازراوە هەڵسا بە گۆڕینی ناونیشانی سەر تابلۆی چێشتخانەکە بۆ: "ڤیکتۆری تای"، مانای ئەو دەستەواژەیەش ئەوەیە: تایلەندییەکان سەرکەوتوون.

إرسال تعليق