ڕۆژی عه‌ڕه‌فه یه‌كێكه له‌و ده ڕۆژانه، كه به ده‌یه‌ی حاجیان ناسراون، كه كرده‌وه چاكه‌كان له‌و ڕۆژانه‌دا، فه‌زڵی زیاتریان هه‌یه به به‌راورد به ڕۆژه‌كانی تری ساڵ، له‌وباره‌یه‌وه پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د (دخ) ده‌فه‌رمووێت:
“مَا مِنْ عَمَلٍ أَزْكَى عِنْدَ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ، وَلَا أَعْظَمَ أَجْرًا، مِنْ خَيْرٍ يَعْمَلُهُ فِي عَشْرِ الْأَضْحَى ، قِيلَ: وَلَا الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ؟ قَالَ : " وَلَا الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ ، إِلَّا رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ فَلَمْ يَرْجِعْ مِنْ ذَلِكَ بِشَيْءٍ”
واتا: هیچ كرده‌وه‌یه‌ك پاكتر و گه‌وره‌تر نییه له ڕووی پاداشته‌وه له‌لای خودای گەورە، وه‌ك ئه‌و كرده‌وه چاكانه‌ی، كه له ڕۆژانی ده‌یه‌ی حاجیان ئه‌نجام ده‌درێن. هاوەڵان به پێغه‌مبه‌ریان وت: جیهادیش له پێناوی خودای گه‌وره؟، پێغه‌مبه‌ر (دخ) فه‌رمووی: به‌ڵێ جیهادیش له پێناوی خوای گه‌وره ناگاته ئاستی ئه‌وكرده‌وه چاكانه‌ی، کە له ڕۆژانی ده‌یه‌ی حاجیان ئه‌نجام ده‌درێن، ته‌نها پیاوێك نه‌بێت، كه لە پێناوی خوای گەورە به خۆی و ماڵه‌كه‌ی بچێته ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕێته‌وه.
داواكردن بۆ به‌ڕۆژووبوون له عه‌ڕه‌فه
له فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ردا (دخ)، كه له (ابو قتادة)ـه‌وه هاتووه، پێغه‌مبه‌ر (دخ) پرسیاری لێكرا ده‌رباره‌ی به‌ڕۆژووبوون له ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌دا، له وه‌ڵامدا حه‌زره‌ت (دخ) فه‌رمووی: گوناهه‌كانی دوو ساڵ (ساڵی ڕابردوو و ساڵی داهاتوو) ڕه‌ش ده‌كاته‌وه، فه‌زڵی ئه‌و به‌ڕۆژووبوونه‌ش بۆ حاجیان نییه، چونكه پێغه‌مبه‌ر (دخ) نه‌هی كردووه له به‌ڕۆژووبوون له عه‌ڕه‌فه‌دا (واته له شوێنی عه‌ڕه‌فه‌دا)، بۆیه حوكمی نه‌هییه‌كه بۆ حاجییه‌كانه ته‌نها، فه‌زڵی به‌ڕۆژووبوونه‌كه‌ش به تەنیا بۆ ئه‌وانه‌یه كه له حه‌ج نین.
فه‌زڵی به‌ڕۆژووبوون له عه‌ڕه‌فه‌دا
زانایان یه‌كده‌نگن، كه به‌ڕۆژووبوون له ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌دا چاكترین به‌ڕۆژووبوونه له نێو ڕۆژه‌كاندا، فه‌زڵی ئه‌و به‌ڕۆژووبوونه‌ش له پێغه‌مبه‌ره‌وه هاتووه، كاتێك ده‌فه‌رمووێت:
“صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ إِنِّي أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالَّتِي بَعْدَهُ، فصومُهُ رِفعَةٌ في الدَّرجاتِ، وتكثيرٌ للحسناتِ، وتكفيرٌ للسيئاتِ”
واتا: وای دادەنێم، کە به‌ڕۆژووبوون له ڕۆژی عه‌ڕه‌فه، بە لای خودای گه‌وره‌وە، گوناهه‌كانی دوو ساڵ (ساڵی ڕابردوو و ساڵی داهاتوو) ڕه‌ش ده‌كاته‌وه، چونکە به‌ڕۆژووبوون له ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌دا، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌و پایه‌كان و، زیادكردنی چاكه‌كان و، ڕه‌شكردنه‌وه‌ی خراپه‌كانه.
به‌ڕۆژووبوون له عه‌ڕه‌فه چ جۆره گوناهێك ڕه‌ش ده‌كاته‌وه؟
به شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌ڕۆژووبوون له ڕۆژی عه‌ڕه‌فه بۆ حاجیان سوننه‌ت نییه، بۆ موسڵمانانی تریش سوننه‌ته، چونكه پاداشتێكی گه‌وره‌ی تێدایه، به‌وه‌ی گوناهه‌كانی دوو ساڵ (ساڵی ڕابردوو و ساڵی داهاتوو) ڕه‌ش ده‌كاته‌وه.
مه‌به‌ستیش له ڕه‌شكردنه‌وه‌ی گوناهه‌كان، ڕه‌شكردنه‌وه‌ی گوناهه بچووكه‌كانه، نه‌وەكو گوناهه گه‌وره‌كان، دیاره ڕه‌شكردنه‌وه‌ی گوناهه بچووكه‌كانیش، ئه‌وه‌ی تێدا به مه‌رج گیراوه، كه كه‌سی گوناهبار، واز له گوناهە گه‌وره‌کان بهێنێت، خودای په‌روه‌ردگار له ئایه‌تی (31) له سوڕه‌تی (النسا‌و) ده‌فه‌رمووێت:
“إِنْ تَجْتَنِبُوا كَبَائِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ”
واتا: ئه‌گه‌ر خۆتان بپارێزن له‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی، كه لێتان قه‌ده‌غه كراون، ئه‌وه له گوناهه‌كانی ترتان چاوپۆشی ده‌كه‌ین، پێغه‌مبه‌ریشمان (دخ) ده‌فه‌رمووێت:
“الصَّلَوَاتُ الْخَمْسُ وَالْجُمْعَةُ إِلَى الْجُمْعَةِ وَرَمَضَانُ إِلَى رَمَضَانَ مُكَفِّرَاتٌ مَا بَيْنَهُنَّ إِذَا اجْتَنَبَ الْكَبَائِرَ ”
واتا: پێنج نوێژه فه‌ڕزه‌كان و، جومعه بۆ جومعه و، ڕه‌مه‌زان بۆ ڕه‌مه‌زان، ئه‌مانه هه‌موویان ده‌بنه ڕه‌شكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و گوناهانه‌ی له ماوەی نێوانیاندا ده‌كرێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی، كه كه‌سی گوناهبار خۆی له گوناهی گه‌وره پاراستبێت.
بۆیە هیوادارین، کە موسڵمانان ئەو دەرفەتە زێڕینە نەدۆڕێنن و، لە ئێستاوە نییەتی بەڕۆژووبوون بهێنن، بۆ ئەوەی لە پاداشتی بێ‌سنوور گەورەی سبەینێ (کە ڕۆژی عەڕەفەیە) بێبەش نەبن، خوای گەورە هیدایەتی هەموو لایەکمان بدات بۆ بەدەستهێنانی شکۆمەندی و سەربڵندیی دین و دونیا ئینشاڵا.

ئامادەکردنی/ سەرنووسەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس
إرسال تعليق