سێڤن ئەپ "7up" یەکێکە لە خواردنەوە گرنگەکان کە خەڵکێکی زۆر دەیخۆنەوە بە تایبەت لە کاتی بوونی ئازار لە هەرسکردنی خواردن و بوونی ئازار لە گەدەدا.
بەڵام با بزانین مانای ئەو وشەیە چییە و نهێنی ئەو ناوە چییە؟.
لەوبارەیەوە بۆچوونی زۆر هەن، بەڵام بۆچوونێکی بەهێز هەیە لەسەر شرۆڤەکردنی ئەو بابەتە و زۆریش نزیکە لە ڕاستییەوە، کە لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە.
دەوترێت، بەڕێوبەری خواردنەوە ئەمریکییەکان لەگەڵ ئەنجومەنی کاڕگێڕی کۆمپانیاکە کۆبوویەوە و داوای لێکردن هەر ئەندامێك بژاردەی خۆی بۆ دیاریکردنی ناوێك بۆ خواردنەوەکە لەسەر کاغەزێك بنووسێت، کاتێکیش یەکەم کاغەزی وەرگرت، ئەوەی لەسەر نووسرا بوو "dnL"، کە ئەوەش کورتکراوەیەك بوو مەبەستی ئەندامەکە لێی ئەو ڕستەیە بوو "drink national limon"، مانای ئەو ڕستەیەش بە کوردی ئەوەیە: خواردنەوەی لیمۆی نیشتیمانی".
کاتێك بەڕێوبەری خواردنەوە ئەمریکییەکان کاغەزەکە وەردەگرێت بۆ خوێندنەوەی، بە سەراوژێری دەیخوێنێتەوە!، واتە لەبری ئەوەی وشە کورتکراوەکە "dnL" وەکو خۆی بخوێنێتەوە، بەو شێوەیە دەکەوێتە بەرچاوی "7up"!، بۆیە بەڕێوبەرەکە ئەو بیرۆکە و بژاردەیەی بەلاوە جوان بوو، چونکە بەلایەوە شتێکی سەیر بوو!، بۆیەش دەستبەجێ ڕەزامەندی خۆی لەسەر پیشاندا.
کاتێکیش پرسیار لەو ئەندامە کرا کە خاوەنی بیرۆکە و بژاردەکەیە سەبارەت بە هۆکاری ئەو ناوە "7up"، ئەو لە وەڵامدا ئەو ڕووداوەی باسکرد کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد.

إرسال تعليق