Ads (728x90)

هەنگوین و خەلیفەی موسڵمانان
ڕۆژێکیان عومەری کوڕی خەتتاب نەخۆشکەوت، پزیشکەکان وەسفی هەنگوینیان بۆ کرد کە شیفای نەخۆشییەکەیەتی، لە (بيت المال) یش هەنگوین هەبوو کە لە وڵاتانی دیکە هێنرا بوو، بەڵام خەلیفەی موسڵمانان ئامادەبوو نەبوو هەنگوینی (بيت المال) بەکاربێنێ بۆ چاکبوونەوە!.

خەلیفە خەڵکی لە مزگەوت کۆ کردەوە و چووە سەر مینبەر و داوای مۆڵەتی لێکردن و فەرمووی: هەنگوین بەکارناهێنم تاوەکو ڕێگدم پێنەدەن، ئەگەرنا هەنگوینەکە بۆ من حەڕامە!.

خەڵکەکە لەتاو حاڵی خەلیفە دەستیانکردە گریان و هەموویان ڕێگەیان پێدا، دواتر هەندێك چوونە لای و پێیانووت: خێر و چاکەکە بۆ تۆیە ئەی عومەر، کە بەو شێوەیە کاروباری موسڵمانان بەڕێوە دەبەیت و فێری بەهاکانی ئەمانەت و دەستپاکیان دەکەی.

بەڕاستی ئەی خەلیفەی خۆشەویست، ئەرکی خەلیفە و فەڕمانڕەواکانی پاش خۆتت زۆر قوڕسکردووە، بەڵام هەندێکیان لەو جیهانەی ئیسلامییەی لەمەڕ خۆمان لە هیچ ناپرسن و شەلم کوێرم ناپارێزم بەربوونەتە ماڵ و داهاتی خەڵك، تۆ بڵێی ئەوانە چاوەڕێی چ سەرشۆڕییەکی ئابڕووبەرانەی خۆیان بن لە دونیا و قیامەت؟!.

إرسال تعليق