Ads (728x90)

کورتترین ماوەی گەشتی فڕۆکە لەسەر ئاستی جیهان
ئەگەر لە هەرێمی کوردستانەوە گەشت بکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گەشتەکەت چەندین کاتژمێر دەخایەنێت کە هەندێکجار دەگاتە (10) کاتژمێر.

ئەگەریش سەفەر بکەیت بۆ وڵاتێکی هاوسێی وەکو تورکیا یان ئێران یان وڵاتێکی عەڕەبی، گەشتەکەت لە کاتژمێرێك زیاتر ناخایەنێت.

هەندێکجاریش لە گەشتێکی ناوەخۆییدا کەمتر لە کاتژمێرێك دەخایەنێت، بەڵام ئایا دەزانی کە کورتترین ماوەی گەشتی فڕۆکە لەسەر ئاستی جیهان چەندە؟!.

ماوەی کورتترین گەشتی فڕۆکە لەسەر ئاستی جیهان دەگاتە (2.7) کیلۆمەتر، ماوەی گەشتەکەش لە (45) چرکە تێناپەڕێت!، ئەو گەشتەش لە نێوان هەردوو دوورگەی "ئۆرکنی" یە، ناوی هەردوو دوورگەکەش بریتییە لە "ویستری" و "بابا ویستری"، کە هەردوو دوورگەکەش دەکەونە باکوری سکۆتلەندا.

إرسال تعليق