Ads (728x90)

ئەوە ئەو پیاوەیە کە تۆ پێویستت پێیەتی!
پادشایەك کە بەدەست ئازارێکی بەهێز لە پشتی دەیناڵاند، بانگهێشتی جادووگەرێکی کرد، کە پێشتر پێیانوتبوو ئەو جادووگەرە توانای هەیە بۆ شیفای نەخۆشییەکان.

جادووگەرەکە پێیوت: خودا یارمەتیمان دەدات، بەڵام سەرەتا دەمەوێت هۆکاری ئازارەکەت بزانم!.

پادشا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەختییەکان ناچار بوو نهێنییەکانی بدرکێنێت، بۆیە ئەوە لە زۆر شت ڕزگاریکرد.

جادووگەرەکە دەستیکرد بە پرسیارکردن لە ژیانی تایبەتی و شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ کەسە نزیکەکانی و سەبارەت بە تاڵی و سوێری دەستەڵاتدارێتی!، بەڵام پادشا ئاوڕی بۆ جادووگەرەکە دایەوە و، ناچارکردنی بۆ بیرکردنەوە لەو کێشانە، زۆر توڕەیکرد و پێیوت:

نامەوێت لەسەر ئەو بابەتانە قسە بکەم، تکات لێدەکەم یەکێکم بۆ ئامادە بکە چارەسەرم بکات بەبێ ئەوەی پرسیارم لێبکات!.

جادووگەرەکە ڕۆیشت، پاش کاتژمێرێك بە هاوڕێیەتی پیاوێکی دیکە گەڕایەوە و بە پادشای وت:

ئەوە ئەو پیاوەیە کە تۆ پێویستت پێیەتی، هاوڕێكەم پزیشکی ڤێتەرنەرییە، ئەو ڕانەهاتووە پرسیار لە نەخۆشەکانی بکات!!.

إرسال تعليق