لە ئاهەنگێکدا کە لە شاری "مۆناکۆ" ڕێکخرا، ناوی ئەو یاریزانە ئاشکرا کرا کە خەڵاتی "پێی زێڕین" ی بۆ ساڵی 2013 بەدەستهێنا، کە ئەویش "دیدیە درۆگبا" تەمەن 34 ساڵەی یاریزانی یانەی "گەڵاتەسەرای" تورکی بوو.
لە بردنەوەی خەڵاتەکەدا "دیدیە درۆگبا" پێش هەریەکە لە یاریزانان "زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، کرستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئیکەر کاسیاس، ئەندریاس ئینیێستا" کەوت.
دیاریکردنی براوەی خەڵاتی "پێی زێڕین" کە لە ساڵی 2003 دامەزراوە، لە ڕێگەی دەنگدان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت دەبێت، لیژنەی ناوبژیوانان ناوی یاریزانەکان دیاریدەکات، هاندەرانیش دەنگدەدەن، لە ئەنجامی کۆتاییدا کامە یاریزان زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا، خەڵاتەکەی پێدەبەخشرێت.
شایەنی باسە ئەوە یەکەمینجارە یاریزانێکی ئەفریقی ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنێت.

إرسال تعليق