Ads (728x90)

دەزانم دایکم چ کارێك دەکا!
مامۆستا پرسیاری لە قوتابییەکە کرد: دایکت چ کارێك دەکا؟.
قوتابییەکە بێدەنگبوو و وەڵامی نەدایەوە!.

جارێکی تر مامۆستا پرسیاری لێکردەوە: لەگەڵ تۆمە، دایکت چ کارێك دەکا؟.
قوتابییەکە بێدەنگی هەڵبژاردەوە و وەڵامی نەدایەوە!.

مامۆستا بە بەرچاوی هەموو قوتابییەکانەوە هاواری کردە قوتابییەکە: بێئەقڵ!، نازانی دایکت چ کارێك دەکا؟.
قوتابییەکە سەری بەرز کردەوە و وتی: بەڵێ، دەزانم دایکم چ کارێك دەکا!، دایکم لەناو گۆڕدا خەوتووە!!!.

بەڕێزان، هەندێکجار لە دەربڕینی وشەکانماندا پەلە دەکەین و کەسانی بەرامبەرمانی پێ بریندار دەکەین، زۆرجار هۆکاری هێمنی و بێدەنگی کەسانێك نازانین.

بەڵێ، ئەگەر کەسێك گەیشتە ئەوپەڕی حاڵەتی بێدەنگی، ئەو بێدەنگییە بەسە بۆ تێگەیشتن لە نەتوانینی ئەو بۆ قسەکردن، بۆیە پێش ئەوەی دڵنیا نەبی کە چ شتێك لە ناخیاندایە، پەلە مەکە لە بڕیاردان لەسەر ئەوانی دیکە.

إرسال تعليق