پاش حەوت ساڵ لە لەدەستدانی بینایی چاوەکانی و ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەی کە هیچ سوودێکیان نەبوو، حاجییەکی ئافرەت کە خەڵکی وڵاتی سودانە، بینایی چاوەکانی بۆ گەڕایەوە!.
حاجییەکە کە ناوی "فاطمە" یە دەڵێت، بە درێژایی حەوت ساڵ لە لەدەستدانی بینایی چاوەکانم هیوابڕاو نەبووم، ئەو ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کە لە سەرەتای هاتنی لەگەڵ کاروانی حاجییە سودانییەکان، بەردەوام لە مزگەوتی پێغەمبەر "دخ" ماوەتەوە و، نوێژ و پاڕانەوەکانی لە خوای گەورە زیاتر کردووە بۆ ئەوەی بینایی چاوەکانی بۆ بگەڕێنێتەوە.
ئەو ڕوونیدەکاتەوە، لە یەکێك لە ساتەکاندا، ڕەشایی سەر چاوەکانی لاچووە و ڕووناکی پێش خۆی بینیووە و، باوەڕی بەو ڕووداوە نەکردووە!، بۆیە دەستدەکات بە تەکبیر و ستایشکردنی خودای گەورە کە بینایی چاوەکانی بۆ گەڕاندۆتەوە، ئەو باسی ئەوەشی کرد، کە پاش حەوت ساڵ، بۆ یەکەمینجار کوڕەکەی خۆی بینیووە و توانیوویەتی بەبێ یارمەتیدانی کەس جووڵە بکات!.

إرسال تعليق