دوای گه‌شتێكی دوورودرێژ له گه‌ڕان به دوای ئایینی ڕاست، كه ماوه‌ی (40) ساڵ به‌رداوم بوو و، پاش ئه‌وه‌ی ته‌واو دڵنیابوو كه ئیسلام ڕێگه‌ی ڕاسته بۆ گه‌یشتن به خودا، هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرا كرد، به‌وه‌ی وازیهێنا له مه‌سیحییه‌ت و بووه موسڵمان.
ئه‌وه چیڕۆكی ڕاستەقینەی پیاوێكی به‌ساڵاچووی یابانییه به ناوی "جۆن كامی یاما" ته‌مه‌ن (60 ساڵ)، كه پێیوایه، ئه‌و له‌و ماوه زۆره‌ی ته‌مه‌نی ڕابردوویدا نه‌ژیاوه، به‌ڵكو وایداده‌نێت كه ئه‌و، له‌دایكبووێكی تازه‌ی ته‌مه‌ن هه‌شت مانگه‌یه، دوای موسڵمانبوونیشی، خێرا ده‌ستوبردی كرد و له یه‌كه‌م ساڵی موسڵمانبوونییدا، ساڵی ڕابردوو فه‌ڕیزه‌ی حه‌جی به‌جێهێنا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ناوی خۆی گۆڕی بۆ "سه‌لمانی فارسی".
به گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان، "جۆن كامی یاما" سه‌باره‌ت به چیرۆكی موسڵمانبوونی خۆی ده‌ڵێت: به لامه‌وه باشتر بوو كه دوای موسڵمانبوونم، ناوی خۆم بگۆڕم و بیكه‌م به "سه‌لمانی فارسی"، چونكه ئه‌زموونی من له گه‌ڕان به دوای ئایینی ڕاست، هاوشێوه‌ی چیرۆكی "سه‌لمانی فارسی" یه، كه پێش موسڵمانبوونی ئاگرپه‌رست بووه، لێ قه‌ناعه‌تی به ئایینه‌كه‌ی خۆی نه‌بووه، تاوه‌كو به‌ره‌و شام نه‌ڕۆیشت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئایینێكی تر، كاتێكیش گه‌یشته مه‌دینه‌ی پیرۆز، چاویكه‌وت به گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د "دخ" و بوو به موسڵمان.
"جۆن كامی یاما" دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه قه‌ناعه‌تی نه‌بووه به شێوه‌ی عیباده‌ته‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت دڵیشی پێخۆش نه‌بووه، كاتێك بۆ داوای لێخۆشبوو‌ن چۆته كه‌نیسه، ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: من زۆر تووشی مشت‌ومڕ و ده‌مه‌قاڵێ ده‌هاتم له گه‌ڵ قه‌شه‌كان، تاوه‌كو ده‌ستمكرد به گه‌ڕان به دوای ئیسلام، كه سه‌ره‌نجام بۆم ده‌ركه‌وت، كه ئیسلام ڕێگه‌یه‌كی ڕاسته بۆ په‌رستنی خودا، بۆیه بوومه موسڵمان.
پاش موسڵمانبوونیشی، "جۆن كامی یاما" به دڵخۆشی به‌دیاركه‌وت، چونكه وای بۆ ڕێككه‌وت كه ئه‌مساڵ سه‌فه‌ری حه‌ج ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌ی كه پاش موسڵمانبوونی، هه‌ندێك براده‌ری موسڵمانی په‌یدابوون و پێیانوت كه حه‌ج واجبه و ده‌بێ ئه‌نجامی بده‌ی، ئه‌ویش داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای حه‌ج.
شایه‌نی باسه، "جۆن كامی یاما" مامۆستای بیركارییه له یابان، ئه‌و هه‌میشه هه‌ست به خه‌م و دڵته‌نگی ده‌كات له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دایك و باوكه كۆچكردووه‌كانی له سه‌ر ئایینێكی غه‌یری ئایینی ئیسلام مردوون، ئه‌و له‌وباره‌یه‌وه ڕوونیده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: خوازیاری ئه‌وه‌م كه دایك و باوكم له گه‌ڵ من بوونایه و ئه‌وانیش موسڵمان بووبانه، لێ باوكم پێش (18) ساڵ به‌ر له ئێستا مردووه، دایكیشم پێش (8) ساڵ به‌ر له ئێستا مردووه، من هه‌روه‌ها زۆر دڵته‌نگم به‌وه‌ی كه خوشكه بچووكه‌كه‌شم پێش (50) ساڵ به‌ر له ئێستا له سه‌ر غه‌یری ئایینی ئیسلام مردووه.
شایه‌نی باسه، له كاتی به‌جێهێنانی حه‌جدا، "جۆن كامی یاما" هه‌میشه پارچه كاغه‌زێكی به ده‌سته‌وه بوو، كه به زمانی یابانی له سه‌ری نووسرا بوو (لبیك اللهم لبیك)، هه‌میشه‌ش چاوه‌كانی له سه‌ر ئه‌و پارچه كاغه‌زه بوو بۆ وتنه‌وه‌ی ئه‌و دروشمه ئایینیه، چونكه زمانی عه‌ڕه‌بی باش نازانێت، ته‌نانه‌ت ئینگلیزیش.

إرسال تعليق