حافز ئیبن بشكول له په‌رتووكه‌كه‌ی خۆی (القربة) ده‌ڵێت: (سوفیانی سه‌وری) قسه‌ی بۆ كردین و وتی: له‌و ده‌مه‌دا كه له حه‌ج بووم، حاجییه‌كی گه‌نجم بینی، پێی داده‌نا و پێی هه‌ڵده‌گرت ده‌یووت: اللهم صل علی محمد.
سوفیانی سه‌وری ده‌ڵێت: به‌و حاجییه گه‌نجه‌م وت، ئایا ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێیت، هیچت له سه‌ر زانیووه؟.. وتی تۆ كێیت؟، وتم: من سوفیانی سهوریم، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو سه‌ڵه‌وات لێدانه‌ی تۆ له چییه‌وه‌یه؟!.
گه‌نجه‌كه وتی: من و دایكم به‌یه‌كه‌وه بووین، داوای لێكردم بیبه‌مه ناو كه‌عبه‌ی پیرۆز، منیش بردم بۆ ناو كه‌عبه‌ی پیرۆز، له‌ناكاو دایكم كه‌وته‌خواره‌وه، ده‌ستبه‌جێ سكی ئاوسا و كیسی كرد و ڕووخساری ڕه‌ش داگه‌ڕا، منیش به غه‌مگینییه‌وه له لای دانیشتم!.. ده‌سته‌كانم بۆ ئاسمان به‌رز كرده‌وه و ووتم: خودایه، ئه‌وانه‌ی دێنه ماڵه‌كه‌ت، ئاوه‌هایان لێده‌كه‌ی؟!.
گه‌نجه‌كه ده‌ڵێت: له پڕێكدا، په‌ڵه هه‌ورێك به‌دیاركه‌وت، كه له لای (تُهامة) به‌رز ده‌بۆوه.. له‌ناكاو پیاوێك كه پۆشاكی سپی له‌به‌ربوو، هاته ناو كه‌عبه، هاته لای دایكم و ده‌ستی به سه‌ر ڕوخساریدا هێنا.. یه‌كسه‌ر ده‌موچاوی دایكم سپی بۆوه.. ئینجا ده‌ستی هێنا به سه‌ر سكی.. یه‌كسه‌ر ئاوسان و كیسی سكی دایكم نه‌مان.. ئینجا پیاوه‌كه ڕۆیشت و ده‌یوویست له كه‌عبه‌ی پیرۆز بچێته ده‌ره‌وه.. منیش بۆ لای ڕۆیشتم و كراسهكهیم گرت و پێموت: تۆ كێیت له‌و تهنگانهیيهدا بوویته فریادڕه‌سم؟!، پیاوه‌كه وتی: من پێغه‌مبه‌ری تۆم موحه‌ممه‌د (دخ)، منیش وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ئامۆژگاریم بكه.. پێغه‌مبه‌ر (دخ) فه‌رمووی: هه‌ر جارێك پێت دانا.. هه‌ر جارێك پێت هه‌ڵگرت، سه‌ڵه‌وات لێبده و بڵێ: اللهم صل علی محمد.
بۆیه با ئێمه‌ش هه‌موومان.. به گیان و دڵ.. هه‌میشه و به‌رده‌وام.. به زمانێكی شیرین.. چه‌شنی بولبول بخوێنین و بڵێین: اللهم صل علی سیدنا حمد و علی آل سیدنا محمد.
بۆ زانیاری زیاتر، بڕواننه په‌رتووكی (مسالك الحنفا) دانراوی (لامام الحافظ ابی العباس القسطلانی)، لاپه‌ڕه 164 و 165.

إرسال تعليق