Ads (728x90)

مردن بەدوامانەوەیە!
ڕۆژێکیان مردن دێتە لای گەنجێك و پێیدەڵێت: هاوڕێم، ئەوڕۆ ڕۆژی تۆیە!
گەنجەکە: بەڵام من ئامادە نیم!
مردن: بەڵام لە لیستەکەدا نۆرەی ناوی تۆیە!.
گەنجەکە: بۆ نایێی دابنیشی شتێکت بۆ ئامادە بکەم، پێش ئەوەی بڕۆی بیخۆی!.
مردن: دە باشە!.
گەنجەکە خواردنێکی دایێ مادەی خەوێنەری لەگەڵ تێکەڵ کردبوو، بۆیێ مردن خەوی بەسەرداهات!.
گەنجەکە ناوی خۆی لە لیستەکەدا دەستکاری کرد و لە کۆتاییەکەیدا داینا!.
مردن بە خەبەر هاتەوە و بە گەنجەکەی وت: لەبەر ئەوەی لەگەڵم باش بووی، لە کۆتایی لیستەکە دەستپێدەکەم!.
گەنجەکە چەندی هێنای و بردی دادی نەدا!، چونکە ئەگەر وادەکە هات، هیچ شتێك کەڵکی نابێ.

با بە ڕاشکاوی دانبنێین، مردن قەدەر و قسمەتێکی دیاریکراوە و هەرگیز بۆ هیچ کەسێك "هەرچەند گەورە و بەڕێزیش بێت" ناگۆڕدرێت.

إرسال تعليق