Ads (728x90)

هەر مرۆڤ خاوەن هەست نییە!
هەموومان دەزانین، کە سەگ بە وەفاترین گیانلەبەر دادەنرێت، بەڵام ئەوەی نایزانین ئەوەیە، کە هەر گیانلەبەرێك خاوەن ئەندازەیەکی گەورەیە لە وەفاداری و هاوسۆزی بۆ خاوەنەکەی، کە زۆرێك لە مرۆڤەکان لێی بێبەشن!.

لە سەنتەرێکی ڕزگارکردنی شامپانزی (جۆرێکە لە خێزانی مەیمون) لە کامیرۆن، لە ئەنجامی وەستانی دڵییەوە، شامپانزییەك بەناوی (دۆرسی) کۆچی دوایی کرد، بەڵام ئەوەی پاشی مردنەکەی ڕوویدا زۆر سەرسوڕهێنەر بوو، کاتێك هاوڕێ شامپانزییەکانی هەڵسان بە لە ئامێزگرتنی یەکتر و پیشاندانی خەمناکی خۆیان و بە شێوەیەکی ڕەسمی وەستان بۆ بینینی بەخاکسپاردنی هاوڕێکەیان!.

بەڕێزان، ئەوەیان و دەیان وێنەی تر پێماندەڵێن، هەر مرۆڤ خاوەن هەست نییە!، بەڵکو زۆر گیانلەبەری دیکە هەیە، زیاتر لە مرۆڤ خاوەن هەست و سۆز و میهرەبانییە، هەندێکجاریش دڵڕەقی و دڕندەیی مرۆڤ دەگاتە ئاستێك، کە هەرگیز لە وەسفکردن نایەت!.

إرسال تعليق