Ads (728x90)

نیو سەدە پارێزگاری لە مارەییەکەی کرد بۆ ئەوەی سەفەری حەجی پێبکات
ئافرەتێکی موسڵمان لە وڵاتی جەزائیر بەناوی "زەینەب" پێیوایە، حاسڵبوونی دەرفەتی ئەنجامدانی حەج، وەکو جەژنێکی ڕاستەقینە وابوو بۆی.

ئەو دەڵێت: ئەوە گەورەترین خۆشییە، بەڵکو خۆشی ڕاستەقینەیە، موفاجەئەکەش ئەوە بوو، کە ڕۆژی وەستانی لەسەر کێوی "عەڕەفە" و بەجێهێنانی ئەو ئەرکە ئایینیەی بە "یەکەمین جەژنی خۆی" ناوزەد کردووە.

"زەینەب" درێژە بە قسەکانی دەدات: لە پێناوی بەدیهێنانی ئەو خۆشییە، مارەییەکەی خۆمم داوە، کە دەیان ساڵ پارێزگاریم لێکردووە، کە گەشەم پێیداوە و هەڵمگرتووە بۆ ئەوەی بتوانم سەفەری حەجی پێ جێبەجێبکەم، ئەو وایدەبینێت کە "بووك مافی خۆیەتی لە ڕۆژی بووکێنییەکەی دڵخۆش بێت.. ئەو کاتەی لەسەر کێوی عەڕەفە دەستی پاڕانەوە بۆ خوای گەورە بەرز دەکاتەوە و داوای لێخۆشبوون و ڕزگاربوون لە ئاگری دۆزەخی لێدەکات"، ئەو پرسیار دەکات: ئایا ئەوە زەماوەندی ڕاستەقینە نییە؟!.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی "الاقتصادیة"، حاجییە "زەینەب" هەموو ئەو ساڵانەی لە بیر کرد کە شێوەی دەموچاویان گۆڕی، ئەو ساتەوەختەکانی گەنجێتی خۆی بە بیر دێتەوە، بە دیاریکراویش ساتەوەختی مارەبڕینەکەی، کە لەو دەمەدا حەزێکی گەورە لەلایدا لەدایکبوو کە ئەویش "نییەتی حەج و، خەونی وەستان لەسەر کێوی عەڕەفە و، هاتوچۆی نێوان نیشانە پیرۆزەکان و، گریان لە حەڕەمی پیرۆز وەکو داوایەك لە خوای گەورە بۆ ئەوەی لێی خۆش بێت و لێی ڕازی بێت"، ئەوە قسەکانی دادە زەینەبە کە هەشتا ساڵ لە تەمەنی خۆی تێپەڕاندووە.

دادە زەینەب ئامادەبوونی خۆی لە نێوان نیشانە پیرۆزەکان بە خۆشییەك وەسفدەکات، کە هاوتای نییە، بە دڵنیاییەك وەسفیدەکات کە لە ڕۆحییدا گیرساوەتەوە، بۆ ئەوەی ئەو ساتە جوانانە بە زیکری خوای گەورە بشواتەوە، کە بۆ ساتێکیش زمانی نەوەستاوە لە تەحمید و تەهلیل و تەکبیر و تەسبیح.

إرسال تعليق