Ads (728x90)

ئەنجامی تیروپشکی پاشکۆی ئەوروپی بۆ گەیشتن بە مۆندیالی بەڕازیل
کەمێك لەمەوبەر، تیروپشکی پاشکۆی ئەوروپی بۆ گەیشتن بە کۆتاییەکانی جامی جیهانی (2014) ی بەڕازیل ڕاکێشرا، لە تیروپشکەکەدا هەڵبژاردەی پورتوگال لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ڕزگاریبوو، ئەوەش خواستی هەوادارانی هەردوو هەڵبژاردەکە بوو لەسەر ئاستی جیهان، هەروەکو ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال "کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ" خوازیاری ئەوە بوو کە تیروپشکەکە بەریەککەوتنی هەردوو هەڵبژاردەکە بەدوور بگرێت.

ئەنجامی تیروپشکی پاشکۆی ئەوروپی بەمشێوەیە بوو: "پورتوگال & سوید، ئۆکڕانیا & فەڕەنسا، یۆنان & ڕۆمانیا، ئایسلەندا & کڕواتیا".

بەو ئەنجامەش دەرفەت لە بەردەم هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و فەڕەنسادا هەیە بۆ بۆ گەیشتن بە کۆتاییەکانی جامی جیهانی (2014) ی بەڕازیل، بۆ ئەوەی بگەنەوە کاروانی هەڵبژاردە بەهێزە سەرکەوتووەکانی دیکە و تام و چێژی مۆندیال خۆشتر بکەن.

بۆ زانین، یارییەکانی پاشکۆی ئەوروپی بۆ گەیشتن بە کۆتاییەکانی جامی جیهانی (2014) لە ڕۆژانی (15-19 / 11 / 2013) بە سیستەمی هاتن و چوون ئەنجام دەدرێن.

إرسال تعليق