ئەو هاوکێشەیە ڕەهەندێکی زانستی بیرکاری هەیە، بۆیە لەو ڕوانگەیەوە مەحاڵە بتواندرێت لە واقیعدا ببینرێت، بەڵام لە ڕوانگەیەکی دیکەوە، کە لە خوارەوە ڕوونیدەکەینەوە، زۆر ئاساییە ڕووبدات و لە واقیعدا بەرجەستە بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش، لە چەند خاڵێکدا تیشکدەخەینە سەر ئەو بابەتە:
لەو کاتانەدا ئەو هاوکێشەیە ڕوودەدات و، بۆمان ڕووندەبێتەوە کە هیچ شتێك نییە "هەرچەند زۆریش ئەستەم بێت" مەحاڵ بێت و لە توانای مرۆڤەکان نەبێت بیهێننە بوونەوە.
- کاتێك براکان خاوەنی دڵێکی وەکو یەك بن.
- کاتێك موسڵمانان سەرجەم لەسەر حەق یەکدەنگ و یەکڕەنگ بن.
- کاتێك بتوانن ئەو وتەیە جێبەجێ بکەن "هاوڕێیەتی لە کاتی تەنگانە".
- کاتێك دەستهەڵدەگرین لە دژایەتیکردنی یەکتری.
- کاتێك وازدێنین لە گەڕان بە دوای کەموکوڕی و خەوشی ئەوانی دیکە.
- کاتێك موسڵمان دەبێتە برای ڕاستەقینەی موسڵمان، چی بۆ خۆی پێخۆش بێت، بۆ ئەویشی پێخۆشە.
- کاتێك هەردوو هاوسەر هەر یەکێکیان پەرۆش بێت بۆ ئەوەکەی دیکە.
- کاتێك دەبینین باوك بایەخ بە گەورە و بچووکی ژیانی منداڵەکانی دەدات.
- کاتێك دەبینین دایك ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی منداڵەکانی تەرخان دەکات.
- کاتێك دەبینین ئیسلام وەکو خۆی "وەكو چۆن دابەزیووەتە سەر مرۆڤاتەتی" جێبەجێ بکرێت.
لەو کاتانەدا ئەو هاوکێشەیە ڕوودەدات و، بۆمان ڕووندەبێتەوە کە هیچ شتێك نییە "هەرچەند زۆریش ئەستەم بێت" مەحاڵ بێت و لە توانای مرۆڤەکان نەبێت بیهێننە بوونەوە.
إرسال تعليق