ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل" ی بەڕیتانی چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی لە ڕووداوێکی سروشتی بڵاوکردەوە، کە یەکێك لە ورووژێنەرترین شێوەکانی پەلکەزێڕینە دەردەخات، کاتێك ڕەنگەکانی پەلکەزێڕینە ئاوێزانی ڕشێنەی تاڤگەیەك بوون و وێنەیەکی سروشتیی سیحراوییان لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا خوڵقاندووە.
بە وتەی خۆی، ڕۆژنامەکە ئەو دیمەنەی وا وەسفکردووە "ئەو وێنانە، لە ساتەوەختی وەرچەرخانی تاڤگەی باخچەی ـ یۆسمایتی نیشتیمانی ـ بۆ نافورەیەکی جوانی ڕەنگاوڕەنگ، لەلایەن وێنەگری بە توانا ـ جۆستین لی ـ ەوە گیراون".
شایەنی باسە، تیشكەکانی خۆر لەناو ڕشێنەی تاڤگەکە دەشکێنەوە و، دیمەنێك لەوپەڕی قەشەنگی بە سروشتی ناوچەکە دەبەخشێت.

إرسال تعليق