کۆلیژی (Birkbeck) سەر بە زانکۆی لەندەن، لە ڕۆژی (٣ / ٣ / ٢٠١٣) دا، وۆرك شۆپێکی فێرکاری دەربارەی "خۆشەویستی لە قوڕئاندا" سازدەکات.
لەو وۆرك شۆپەدا، پەردە لەسەر کتێبی "خۆشەویستی لە قوڕئاندا" لادەدرێت، کە لەلایەن مامۆستای بابەتی فەلسەفە (غازی ابن محمد) دانراوە.
هەر لەو وۆرك شۆپەدا، دانەری کتێبەکە موحازەرەیەك پێشکەش دەکات و، هەڵدەستێت بە شیکردنەوەی واتا و چەمکی خۆشەویستی لە سۆنگەی قوڕئانەوە، هەروەکو دانەرەکە هەڵدەستێت بە پێداچوونەوەی کتێبەکە، ئینجا بەشداربووانی وۆرك شۆپەکە هەڵدەستن بە پێشکەشکردنی سەرنج و تێبینی و پرسیارەکانیان.
دانەر لە بەشە جیاوازەکانی کتێبەکەیدا، کە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە، باسی بابەتی "خۆشەویستی لە قوڕئاندا" دەکات، هەروەکو باسی خۆشەویستی بۆ خودا دەکات.. خۆشەویستی خودامان بە بیر دێنێتەوە.. خواناسیمان فێردەکات.. ئاستەکانی جوانیمان پێدەناسێنێت.. هەروەکو دانەر لە کتێبەکەیدا باسی خۆشەویستی بۆ بەندەکانی دەکات.. پێویستی لە خۆشەویستییدا.. مانای پاکژی و جوانی.. هێزی جوانی و پاکی.. هێزی قەشەنگیی.
دانەر لە پەرتووکەکەیدا ئەوە ڕووندەکاتەوە، کە زۆربەی ئایەتەکانی قوڕئانی پیرۆز بابەتی خۆشەویستی لەخۆدەگرن، بە تەرزێك کە دانەری کتێبی "خۆشەویستی لە قوڕئاندا" هەڵساوە بە ڕوونکردنەوەی نزیکەی پێنجیەکی ئایەتەکانی قوڕئانی پیرۆز و ڕوونکردنەوەی ئاماژەکانیان بۆ بابەتی خۆشەویستی.
ئەو کتێبە لە بنچینەدا دووەم نامەی دکتۆرایە کە دانەر پێشکەشیکردووە بۆ بەدەستهێنانی پلەی جیهانی (دکتۆرا) لە بەشی فەلسەفە لە کۆلیژی (أصول الدین) لە زانکۆی (ئەزهەر) لە قاهیرە لە ساڵی (٢٠٠٩) دا.
نووسەر بە شێوازێکی سادە و ئاسان موعالەجەی خۆشەویستی خودایی و خۆشەویستی مرۆیی دەکات، بێجگە لە چەندین بابەتی دیکە، لەوانە: خۆشەویستی ناو خێزان، خۆشەویستی هاوڕێیان، قۆناغەکانی کەوتنە داوی خۆشەویستی، خۆشەویستی ئارەزووبازییانە، خۆشەویستی چێژوەرگرتن.. نووسەر هەموو ئەمانە بە تایبەتمەندیی ئاسان دەخاتە بەردەم خوێنەر.
نووسەر لەو بەرهەمە ئەدەبییەیدا، بە شێوەیەکی تەواو پشتدەبەستێت بە قوڕئانی پیرۆز و، لانیکەم ئایەتێك بۆ هەر سوڕەتێك بە بەڵگە دەهێنێتەوە.

إرسال تعليق