Ads (728x90)

لکێنەری ئەلیکتڕۆنی
زانا ئەمریکییەکان توانیان پەرەبدەن بە لکێنەرێکی ئەلیکتڕۆنی، کە لە کاتی خەوتندا لە پێشەوەی نێوچەوان دادەنرێت و، یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانە و ئازارەکانی دڵتەنگی.

لکێنەرەکە ـ کە لە سارغی برین دەچێت ـ دەگەیەنرێتە پاترییەك ـ کە لەوپەڕی بچووکیدایە ـ، ئەو لکێنەرە کاردەکات لەسەر ورووژاندنی دەمارە بڵاوبووەکانی ژێر پێست و، پشتدەبەستێت بە تەغزییەی ناوچە سەرەکییەکانی مێشك کە بەستراونەتەوە بە هەوەس.

تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان، کە لەسەر لکێنەرە ئەلیکتڕۆنییەکە ئەنجامدراون، ئەوەیان ئاشکراکردووە، کە لکێنەرەکە، کاریگەری خۆی لە کەمکردنەوەی دڵتەنگی بە ڕێژەی (٥٠%) پیشانداوە، بە تایبەت بۆ ئەو نەخۆشانەی، کە وەڵامدانەوەیان بۆ چارەسەرییەکان نەبووە.

هەر لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکاندا، زانایان سەرنجیان لەوەداوە، کە چوونی خوێن بۆ ئەو ناوچانەی کە گرفتاری نەچوونی خوێن بوون بۆیان لای ئەو کەسانەی دووچاری دڵتەنگی بووبوون، بە شێوەیەکی ئاشکرا زیادی کردووە.

بەرهەمهێنانی ئەو لکێنەرە ئەلیکتڕۆنییە لە کاتێکدایە، کە ڕێژەی بەکارهێنانی داودەرمانی دژە دڵتەنگی لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا لە هەریەك لە بەڕیتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ چوار هێندە بەرزبووەتەوە.

إرسال تعليق