Ads (728x90)

اصبع
به‌ڕیتانییه‌ك بڕیاریدا، كه‌ نه‌شته‌رگه‌ری گواستنه‌وه‌ی دوو په‌نجه‌ی پێی بۆ ده‌ستی بۆ ئه‌نجامبدرێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌ پێشبڕكێیه‌كی ماتۆڕسكیلدا، دوو په‌نجه‌ی ده‌ستی له‌ده‌ستدا.
به‌ گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل) ی به‌ڕیتانی، به‌ درێژایی ماوه‌ی ڕابردوو، پزیشکەکان نه‌یانتوانی چاره‌سه‌ری په‌نجه‌كانی (جۆناز باربه‌ر) بكه‌ن، بۆیه‌ له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌و، هه‌ڵسان به‌ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌ستی، كه‌ له‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا، دوو په‌نجه‌ی پێی بۆ ده‌ستی ڕاستی گوێزرانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وه‌كو جێگرەوەیەك بۆ ئه‌و دوو په‌نجه‌یه‌ی ده‌ستی، كه‌ له‌ده‌ستیدابوون، به‌هۆی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌شه‌وه‌، كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی بۆ كرا، ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌ستی به‌كارده‌هێنێت.
شایه‌نی باسه‌، به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی له‌سه‌ر ماتۆڕسكیله‌كه‌یدا، (جۆناز باربه‌ر) دوو په‌نجه‌ی دەستی له‌ده‌ستدا.

إرسال تعليق