Ads (728x90)

لووتكه‌ی وڵاتانی ئیسلامی كۆتاییهێنا به‌ كاره‌كانی، كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌ قاهیره‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و لووتكه‌یه‌دا، چه‌ندین ته‌وه‌ری هه‌ستیار و پێشهاتی گه‌رم خرانه‌ به‌رباس و گفتوگۆ، له‌ دیارترینیان: دووپاتكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی پشتگیری بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، تاوتوێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ ڕێكخراوی هه‌ماهه‌نگی ئیسلامی ته‌به‌نیی كردووه‌ له‌ نێوان وڵاتان و به‌دیهێنانی خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌لانییان به‌ تایبه‌ت له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌، تاوتوێكردنی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ گرینگترینیان: به‌ستنه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا له‌ ده‌ریای سووره‌وه‌ به‌ خۆرئاوایه‌كه‌ی تاوه‌كو ده‌گاته‌ سه‌نیگال له‌ڕێی هێڵی ئاسنینه‌وه‌.

هاوكات هه‌ڵوه‌سته‌ی جیددیانه‌ كرا له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناسسه‌قامگیری سوریا و، داواكرا، كه‌ به‌ زووترین كات، توندوتیژی له‌وێ ڕابگیرێت و، یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی بپارێزرێت.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كانی لووتكه‌كه‌دا، ئه‌مینداری گشتی نوێی ڕێكخراوی هه‌ماهه‌نگی ئیسلامی هه‌ڵبژێردرا، كه‌ ئه‌ویش (ئه‌یاد مه‌ده‌نی) بوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی، کە ماوه‌ی ویلایه‌تی ئه‌مینداری گشتی پێشوو (ئه‌كمه‌له‌ددین ئیحسان ئۆغلۆ) كۆتاییهات.

إرسال تعليق