له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا بڵاوكرایه‌وه، كه كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (دخ) خراوه‌ته چوارچێوه‌ی به‌رجه‌سته‌كردن له فیلمێكی ئێرانییدا.
ئه‌و كاره‌ش بۆته مایه‌ی بێزاری و دروستكردنی ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوان له ناو پێكهاته جۆربه‌جۆره‌كانی جیهانی ئیسلامی و، به تێپه‌ڕاندنی پایه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی وه‌سفكراوه، هاوكات به چه‌ندین به‌لاغ و به‌یاننامه، ئه‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران به توندی پرۆتستۆ كرا.
ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشهاته ترسناكه، كه ڕه‌نگه كاردانه‌وه‌كان له به‌یاننامه‌ی ئیدانهكردنهوه بۆ هه‌ڵوێستی گه‌وره‌تر بگۆڕێت، ده‌سته‌ی جیهانی زانایانی موسڵمانان ئیدانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئەو فیلمەی كرد و، بە مەترسیدار وەسفیکرد.
ده‌سته‌كه له بهیاننامهكەیدا، داوای له حكومه‌تی ئێرانی كرد، وێنه‌گرتنی ئه‌و فیلمه ڕابگرێت و ڕێگه بگرێت له نمایشكردنی هه‌ر به‌شێكی و، ڕاشیگه‌یاند، كه ئێران به‌رپرسیاره له‌و بێڕێزییەی كه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی دژی کەسایەتی پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (دخ) ئه‌نجامده‌درێت و، له‌سه‌ریه‌تی ڕێگری بكات له به‌رجه‌سته‌كردنی كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ران.
ده‌سته‌كه له‌و بهیاننامهیهییدا ده‌ڵێت: ئه‌و كاره، پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر پایه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، كه نه‌شیاوه به كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ران و دژی ڕێزگرتنه لێیان.
هه‌روه‌كو ده‌سته‌ی جیهانی زانایانی موسڵمانان داوای له وڵاتانی ئیسلامی و ڕێكخراوی هه‌ماهه‌نگی ئیسلامی و ڕێكخراوه ئیسلامییه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كانی ڕاگه‌یاندن و دامه‌زراوه‌ی ئه‌زهه‌ر و مه‌جمه‌عی توێژینه‌وه ئیسلامییه‌كان و مه‌جمه‌عه فیقهییهكانی جیهانی ئیسلامی كرد، كه كاربكه‌ن بۆ ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فیلمه و، ئاماده‌كاریكردن بۆ سازدانی هه‌ڵمه‌تێكی ڕاگه‌یاندنی گه‌وره به مه‌به‌ستی هۆشداریدان له مه‌ترسی ئه‌و هه‌نگاوه.

إرسال تعليق