Ads (728x90)

قوڕئان
لە یەکەم کاری لەو جۆرەدا، تەواوی قوڕئانی پیرۆز (بە هەر سی جوزئەکەیەوە) لەسەر تابلۆ بەردینەکان نەخشێندرا.
ئەو شاکارە گرنگە، لە مزگەوتی (دۆنجسی) لە (پەکین) ی پایتەختی وڵاتی چین جێبەجێکرا، کە (٥٢٨) تابلۆی بەردین لەو کارە پیرۆزەدا بەکارهێنراوە، هەر تابلۆیەكیش لە درێژی یەك مەتر و پانی نیو مەتر و ئەستورایی سێ سانتیمەتر پێکهاتووە، کۆی گشتی تابلۆکانیش ڕووبەری (٢٦٤) مەتری چوارگۆشە و کێشی (٢٦) تەن پێکدێنن.
شایەنی باسە، لە ساڵی (٢٠٠٢) دا، (شێخ هلال الدین قوانج یوان) سەرۆکی کۆمەڵەی ئیسلامی چینی لە سەرەتای ئەو کارە مەزنەدا، دەستیکرد بە هەڵکۆڵینی سوڕەتی (الفاتحة)، لە ساڵی (٢٠٠٦) یشدا کۆتایی هێنا بە هەڵکۆڵینی دوا سوڕەتی قوڕئان (الناس).

إرسال تعليق