Ads (728x90)

شه‌ش له‌سه‌ر شه‌ش! زۆربەمان ئەزموونمان هەیە لەگەڵ (شه‌ش له‌سه‌ر شه‌ش)، هەر یەکێکیشمان بە جۆرێك، بۆ نموونە یەکێك بەهۆی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری، یەکێکی دیکە بەهۆی دامەزراندنەوە و تاد، داوای پشکنینی چاوی لێ دەکرێت، ئەگەریش ئەنجامی پشکنینەکە (شه‌ش له‌سه‌ر شه‌ش) بوو، ئەوە ئاست و هێزی بینینەکەت تەواوە و گرفتت لە هەستەوەری بینیندا نییە.

بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەش، له‌ كاتی پشكنینی چاودا تێبینی ئەوە دەکرێت، ئه‌گه‌ر ئاستی بینینه‌كه‌ت ته‌واو بێت، پزیشكەکە پێت ده‌ڵێت: بینینه‌كه‌ت شه‌ش له‌سه‌ر شه‌شه‌!.

پرسیاره‌كه‌ لێرەدا ئه‌وه‌یه‌، بۆچی نه‌وتراوه‌: ده‌ له‌سه‌ر ده‌؟!، ئەی نهێنییەکە چییە کە پێت دەڵێن: شه‌ش له‌سه‌ر شه‌شه!.
 
وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاسانه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: چونكه‌ له‌ كاتی پشكنین چاودا، چاوی ته‌واو ژماره‌ و ئاماژه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ دووری شه‌ش مه‌تر به‌ شێوه‌یه‌كی ڕوون ده‌بینێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئاستی بینینه‌كه‌ت له‌ كاتی پشكنیندا، بۆ نموونە چوار له‌سه‌ر شه‌ش بوو، ئه‌وه‌ مانای وایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی تۆ له‌ دووری چوار مه‌تردا ده‌یبینی، كه‌سێكی تر، كه‌ بینینه‌كه‌ی ته‌واو بێت، له‌ دووری شه‌ش مه‌تر ده‌یبینێت.

جێگەی ئاماژە بۆ کردنە، کە ئێستا لەسەر ئاستی جیهان، پشکنینەکانی چاو بە پێشکەوتووترین ئامێرەکانی سەردەم ئەنجام دەدرێن، بەڵام تا ئێستا لەلای خۆمان لە هەرێمی کوردستان ئەو پشکنینانە بە گوێرەی پێوەرە پڕۆفیشناڵە جیهانییەکان ئەنجام نادرێن.

إرسال تعليق